بنەماڵەی فەریناز بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كران

پاش خۆپیشاندانە بەرینەكەی شاری مەهاباد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئەو شارە دەستگیر و لە هەمان كاتدا بنەماڵەی فەریناز خۆسرەوانی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كران.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 18ی مانگی گوڵان و پاش یەك رۆژ تێپەڕ بوون لە خۆپیشاندانە بەرینەكەی خەڵكی شاری مەهاباد لە ناڕەزایی بە گیانلەدەستدانی “فەریناز خۆسرەوانی” وێڕای دەستگیركردنی ژمارەیەك لە خەڵكی شارەكە، بنەماڵەی فەرینازیش بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد كران.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی پێنجشەممە رێژەیەكی زۆر لە خەڵكی شاری مەهاباد لە ناڕەزایی بەرامبەر بە گیانلەدەستدانی “فەریناز خۆسرەوانی” لە بەردەم هۆتێل “تارا” كۆبوونەوە و وێڕای ئاگرتێبەردانی ئەو هۆتێلە، لەگەڵ هێزە حكومەتییەكانیش تووشی تێكهەڵچوون و بوون لە ئاكامدا لانیكەم 20 كەس بریندار بوون و بە دەیان كەسی دیكەش دەستگیر كران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.