دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

دوایین ئاماری بریندارەكانی خۆپیشاندانەكەی مەهاباد ئاشكرا بوو

لە ئاكامی خۆپیشاندانی بەرینی خەڵكی شاری مەهاباد لانیكەم 20 كەس بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە ئاكامی شەڕی و تێكهەڵچوونەكانی جەماوەری خۆپیشاندەری شاری مەهاباد لە رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی گوڵان، لانیكەم 20 كەس بریندار بوون.

ئەو شەڕ و خۆپیشاندانە كە لە ئاكامی گیانلەدەستدانی “فەریناز خۆسرەوانی” هاتە ئاراوە، هەموو چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و هەروەها جەماوەری خەڵكی كوردستان تووشی تووڕەیی و هەڵچوون كرد و لە ئاكامیشدا خەڵكی شاری مەهاباد بۆ ناڕەزایی بەرامبەر بەو جینایەتەی بەرامبەر بە ئەو كچە روویدا، رژانە سەرشەقامەكان و وێڕای ئاگرتێبەردانی هۆتێل “تارا” لە شاری مەهاباد.

هەروەها خۆپیشاندەران لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامیش تووشی تێكهەڵچوون بوون و بەو بۆنەوە لانیكەم 20 كەس بریندار بوونە كە لەو رێژەیە 2 كەسیان برینەكانیان قورسە و لە ترسی دەستگیركران، سەردانی هیچ ناوەندێكی پزیشكیان نەكردوە و گیانیان لە مەترسیدایە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.