پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

نەتەوەیەگرتووەكان: ئێران لانیكەم 6 ساڵە چەك دەداتە حوسیەكان

بەپێی ڕاپۆرتی نهێنیی كارناسانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بۆ شورای ئەمنیەتی ئەو ڕێكخراوە نێردراوە، ئێران هەر نەبێ لە ساڵی ١٣٨٨ بەم لاوە خەریكی پڕچەككردنی شیعە حوسییەكانی یەمەنە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەم ڕێكخراوەیە بەپێی لێكۆڵینەوەی كارناسانی خۆی دوای دەستبەسەرداگرتنی كەشتیەكی ئێرانی بە ناوی “جەهان” لە ساڵی ٩٢ لە لایەن دەوڵەتی یەمەنەوە، بەم ئەنجامە گەیشتووە كە كۆماری ئیسلامی سەرهەڵداوانی ئەم وڵاتە بە چەك‌و تەقەمەنی تەیارو پۆشتە دەكا.

بە پێی ئەم زانیارییانە دەركەوتووە كە پاپۆڕی جەهان، یەكێك لەو كەشتیانە بووە كە هیچ نەبێ ماوەی ٦ ساڵە، لە ڕێگەی دەریای یەمەنەوە دژبەرانی ئەم وڵاتەی پڕچەك كردووە. ئەم زانیارییانە هەروەها دەریان خستوە كە ئەو كەشتیانە لە ئێرانەوە وەڕێ كەوتوون‌و جگە لە حوسییەكانی یەمەن، ئامانجی دیكەشیان لە وڵاتانی دراوسێی دیكە هەبووە.

جگە لە پاپۆڕی جەهان، كارناسانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر ٥ كەشتی دیكەی ئێران كردووە كە چەكوچۆڵیان بۆ حووسییەكان بردووە.

هەروەها ئەم ڕاپۆرتە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە ساڵی ١٣٩٠دا پاپۆڕێكی ماسیگریی ئێران، لە لایەن هێزەكانی یەمەنەوە ڕاگیرا كە لەو كەشتیەدا ٩٠٠ ڕاكێتی دژەتانك دۆزرانەوە. ئەو پاپۆڕە بارەكەی لە ئێران لێدابوو، و بڕیار بووە ئەم ڕاكێتانەش بە دەستی حوسییەكان بگەن.

شایانی باسە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی ٨٦ دا بە پەسندكردنی بڕیارنامەیەك فرۆشتنی چەك‌و تەقەمەنی لە ئێران قەدەغە كردو هەموو ولاتانی جیهانیشی وریا كردبۆوە كە خۆ لە گواستنەوەی چەك و چۆڵی ئێران بە دوور ڕابگرن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.