یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

بانگهێشت و دەستگیركردنی 2 چالاكی كرێكاریی لە شاری سەقز

2 چالاكی كرێكاریی دیكە لە شاری سەقز پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، دوێنێ چوارشەممە 9ی مانگی گوڵان ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز 2 چالاكی كرێكاریی و ئەندامی كۆمیتەی هەماهەنگی خەڵكی ئەو شارە بە ناوەكانی “سەید عەلی حسێنی و حامد نەباتی”یان بانگهێشت كرد.

دەوترێ “سەید عەلی حسێنی” ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتێ لە دەرگای ماڵەكەی هاتووەتە دەرەوە، لە لایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر و راپێچی ئیدارەی ئیتلاعات كراوە.

هەروەها “حامد نەباتی” سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كردووە و پاش 2 كاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشە و گوڕەشە بە مەبەستی بەڕێوە نەبردنی رۆژی جیهانیی كرێكار، ئازاد كراوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا و بە نزیك بوونەوە لە یەكی ئەیار رۆژی جیهانیی كرێكار، بە دەیان چالاك و هەڵسووڕاوی كرێكاریی لە ئێران و بەتایبەت لە شارە جیاجیاكانی كوردستان دەستگیر و راپێچی ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكان كراون و هەتا ئێستاش چارەنووسی ەندێكیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.