شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

300 ژن و كچ لە ژێر چنگی چەكدارەكانی بوكوحەرام رزگار كران

ئەرتشی وڵاتی نیجریە لە ئەنجامی عەمەلیاتێكی سەربازییدا، نزیكەی 300 ژن و كچی لەژێر دەستی چەكدارانی گرووپی بۆكۆحەرام رزگار كرد.لە راگەیێندراوێكیشدا جەختیكردەوە كە هێزەكانیان توانیویانە 4 بنكەی نیزامی بۆكۆ حەرام تێكبشكێنن و دەست بەسەر چەك و تەقەمەنیەكی زۆردا بگرن.

ئەرتشی وڵاتی نیجریە،  رۆژی چوارشەممە 9ی مانگی گوڵان لە راگەیێندراوێكدا هێناویەتی، كە لە عەمەلیاتێكی سەربازیدا توانیویانە 200 كچ و 93 ژن، لە ناوچەی دارستانەكانی سامبیسا رزگاربكەن، كە شوێنی چالاكییەكانی گرووپی بۆكۆ حەرامە.

لە راگەیێندراوەكەدا ئەرتشی نیجریە، رەتیكردووەتەوە لە نێو ئەو رزگاركراوانەدا ئەو كچانە هەبووبن كە لە ساڵی رابردوودا لە ناوچەی تشیبوك لە لایەن چەكدارانی بۆكۆ حەرامەوە رفێندرابوون.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە ” ئەرتشی نیجریە توانیویەتی 4 بنكەی نیزامی بۆكۆ حەرام تێكبشكێنێت و دەست بەسەر بڕێكی زۆری تەقەمەنیدا بگرێت”.

لە مانگی گوڵانی ساڵی رابردوودا، گرووپی بۆكۆ حەرام 200 قوتابییان لە نزیك گوندی تشیبۆك رفاندن، پێشووتریش ئەو گرووپە بەیعەتدانی خۆیان بە رێكخراوی داعش راگەیاندبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.