یه‌ك شه‌ممه‌ 28 نیسان 2024

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەسەر چاوپێكەوتنی پارچین پێداگریی دەكات

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ جارێكی دیكەش داوای لە ئێران كردوە ئیجازە بدەن چاویان بە سایتی پارچین بكەوێ.

یوكیا ئامانۆ، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە وتووێژێكدا بە تۆڕی “سی بی ئێس نیوز″ی ڕاگەیاند، كە وێڕای ئەو گەشبینییەی بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و گرووپی ٥+١دا هەیەتی، بەڵام جێبەجێكردنی پرۆتۆكۆلی ئیلحاقی لەلایەن ئێرانەوە بۆ دڵنیابوون لە چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە بە پێویست دەزانێ.

ناوبراو وتی: یەكێك لە گیروگرفتەكان یان ئەو هۆكارانەی ئاژانس ناتوانێ متمانەی بەوە هەبێ كە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران مەبەستی ئاشتیخوازانەی لە پشتە ئەمەیە كە ئێران نایەیەڵێ بە وردی پشكنین بۆ ناوەندە ئەتومییەكانی بكرێ‌و یەكێكی دیكە لە ناكۆكییەكانی نێوان ئاژانس‌و ئێران بابەتی بنكەی ئەتومیی پارچینە.

ئامانۆ لەم بارەیەوە وتی: ئێمە دەمێكە داوامان كردوە بۆ پشكنین چاومان بە ناوەندی ئەتومی پارچین بكەوێ، بەڵام تا ئێستاش ئێران ئەو داوایەی ئێمەی بێ وەڵام هێشتۆتەوە.

جێگای ئاماژەیە، داوای پشكنینی پارچین لە حاڵێك‌دایە كە ئێران ئیدیعا دەكا ئەو شوێنە نەك ناوەندێك بۆ چالاكیی ئەتومی بەڵكوو بنكەیەكی نیزامیە، ئەمەش لە حاڵێكدایە كە ئێران بە ئەنجامدانی كۆمەڵێك تاقیكردنەوەی ئەتۆمی لەم شوێنەدا تاوانبار كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.