هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

نزیكەی 17 هەزار كەس لە ئێران بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە

بە پێی ئاماری پزیشكی یاسایی كۆماری ئیسلامی لە ساڵی 1393ی هەتاویی لە ئێران 16 هەزار و 872 كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدستداوە كە لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵێك پێشتر 6.2% دابەزینی هەبووە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا، لە ساڵی رابردوو زۆرترین ئامار دابەزینی قوربانیانی رووداوی هاتوچۆ تایبەت بە مانگەكانی خەرمانان و سەرماوەزە كە بە ریز 17.6 و 13.7% بووە و زۆرترین رێژەش تایبەت بە مانگی گەلاوێژە بە 4.1%ەوە.

هەروەها رۆژەكانی 7ی خەرمانان بە 83 كوژراو و 6ی خەرمانان بە 79 كوژراو لە ریزی ئەو رۆژانەن كە زۆرترین قوربانییان داوە.

64.9% لە كوژراوەكان تایبەت بە جادەكانی دەرەوەی شار، 27.2% تایبەت بە جادەكانی ناوشار، 7.4% جادە خاكیەكان و جادەی گوندەكان و شوێنی رووداوی هاتوچۆ 5%یش نادیارە.

بە پێی ئەم ئامارە پارێزگاكانی فارس بە هەزار و 459 كوژراو، تاران بە هەزار و 295 و خوراسان بە هەزار و 231 زۆرترین و ئیلام بە 155 و كەهكیلویە و بویرئەحمەد بە 184 كوژراو كەمترین رێژەی قوربانییان هەبووە.

ئەم لێكدانەوەیە دەریدەخات كە لە ساڵی رابردوو 79% لە كوژراوەكان بە هۆی رووداوی هاتوچۆ پیاو و 21%یش ژنان پێكی دەهێنن. لە كاتی هاتنە ئارای ئەم رووداوانە 39.8% لە قوربانیەكان شۆفیری ئۆتۆمبیلەكان، 22.3% خەڵكی پیادە و 36.3%یش مسافرەكان بوون.

لە بواری تەمەنیشەوە 8.5% تەمەنیان لە نێوان 10 ساڵ و كەمتر بووە، 5.2% 11 تا 17 ساڵ، 25.7% 18 تا 29 ساڵ، 29.6% 30 تا 49 ساڵ، 30.4% كوژراوەكانیش سەرەوەی 50 ساڵ بوون.

چۆنیەتی هاتنەئارای ئەو رووداوانەش 45.7% بە هۆی پێكدادانی 2 كەرەستەی هاتوچۆ، 23.7% بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیل و 22.2%یش بە هۆی خۆپێدادانی ئۆتۆمبیل كەسانی پیادە و شتومەكی دیكەوە بووە.

هۆكاری سەرەكی 54.2% لە كەسەكان زەربە بەركەوتنی سەر بووە، 22.5% شكانی بەشە جیاجیاكانی لەش بووە، 8.4% بە هۆی خوێنڕێژیی و 9.4%یش بە هۆكارگەلێكی هاوبەش و زیاتر لە یەك هۆكاری سەرەكی بووە. هەروەها شوێنی گیانلەدەستدانی 51.9% لە كەسەكان لە شوێنی رووداوەكە بووە، 7.7% لە كاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە و 38.9%یش لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.