پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كرا

چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لەو شارە كرا.

 

بە پێی راپۆرتی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان، “خالید حسێنی” چالاكێی كرێكاریی و لە ئەندامانی كومیتەی هاوئاهەنگی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە كرا.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات، كە خالید حسێنی رۆژی یەكشەممە 6ی مانگی گوڵانی 1394ی هەتاویی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شار سنە كراوە و بە ماوەی 2 كاتژمێر سەبارەت بە كومیتەی هاوئاهەنگی و یەكی مانگی ئەیار رۆژی جیهانیی كرێكار لێپرسینەوەی لێ كراوە.

جێگای باسە، هەموو ساڵێك لە سەروبەندی رۆژی یەكی مانگی ئەیار رۆژی جیهانیی كرێكار چالاكانی كرێكاریی ئێران و بەتایبەت كوردستان لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە دەكەوێنە ژێر زەخت و گوشارەوە تا لەو رێگایەوە پێش بە رێكخستن و بەڕێوەبردنی كۆبوونەوە ناڕەزاییەكانی ئەو رۆژی لە لایەن كرێكارانەوە بگرن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.