دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

بەهۆی گیرۆدەبوون بە ماهۆشبەرەكانەوە 279 ژن لە ئێران گیانیانلەدەستداوە

گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان لە نێو ژنانی ئێراندا لە حاڵی بەرزبوونەوە دایەو بەپێی ئامارەكان لە ساڵی ڕابردوو واتە ساڵی لە 1393 دا 279 ژن بە هۆی بەكاهێنانی مادەی هۆشبەرەوە گیانیان لەدەست داوە كە ئەم ڕێژەیە لە چاو ساڵی 1392 نزیك بە 33% زیادی كردوە.

چالاكانی كۆمەڵایەتی دەڵێن ئەوەی هەموو لایەكی نیگەران كردوەو ڕووتێكردنی ژنان بۆلای مادەگەلێكی وەك شیشەیە.

بەوتەی كارناسان، لە ڕابردووشدا كۆمەڵێكی زۆر لە ژنان گیرۆدەی مادەهۆشبەرەكان دەبوون، بەڵام جیاوازیی گیرۆدەبوونی ژنان لە ڕابردوو و ئێستا لە جۆری ماددەی هۆشبەر، ڕێژەی ئەم ماددانە و تەمەنی گیرۆدە بوونی ئەم ژنانەیە. ئەوان دەڵێن ئەگەر لە ڕابردوودا هێندێك لە ژنانی ئێرانی وێڕای مێردەكانیان خەریكی تریاك كێشان بوون، ئێستا كچە مێرمنداڵەكان لەم وڵاتە، بەدوور لە بنەماڵەكانیان‌و، ئەم جارە ماددەی هۆشبەری لە چەشنی شیشەو ماریجووانا دەكێشن.

بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان، ژنان بە گشتی 10%ی حەشیمەتی موعتادەكانی ئێران پێك دێنن. ئەم ڕێژەیەش زۆرتر لە قۆناخی تەمەنی نێوان 20 تا 36 ساڵدا بەدی دەكرێ‌و تەمەنی مەترسیدار بۆ تووش بوون بە ماددەی هۆشبەر لە نێو ژناندا 15 تا 19 ساڵە. جگە لەم ئامارە، زۆر كەس پێیان وایە بەشێكی زۆری ڕێژەی تووشبوونی ژنان بە ماددەی سڕكەر بە شاراوەیی ماوەتەوە. چونكی لەوانەیە گیرۆدەبوونی ژنان بە مادەهۆشبەرەكان بە هۆكارە جۆربەجۆرە كۆمەڵایەتیی و كلتوریەكان ئاشكرا نەكرێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.