وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا رایگەیاند: 115 هاوڵاتی وڵاتەكەی تاسەرەتای 2015ی زایینیەوە پەیوەندیان بە ریزەكان داعشەوە كردووە.
“جۆرج فێرناندز”وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا بە ئاژانسەكانی هەواڵی رایگەیاند: لەو 115 هاوڵاتییە ئیسپانییەی پەیوەندیان كردووە بە داعشەوە 14 گەڕاونەتەوەو لەلایەن پۆلیسی ئیسپانیەوە دەستگیركراون.
ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هێزە ئەمنییەكانی ئیسپانیا لەساڵی 2004 ەوە 123 عەمەلیاتی ئەمنیان ئەنجام داوەو 556 گومان لێكراویان دەستگیركردووە، هەر لەم چوار مانگەی ئەمساڵیشدا ئەو هێزانە 42 كەسیان دەسگیركردووە.