یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

لە ساڵدا 3 هەزار كەس بە هۆی نەخۆشی دڵ لە كرماشان گیانیان لەدەستدەدەن

لە پاریزگای كرماشان لە ساڵدا 3 هەزار كەس بە هۆی نەخۆشیی دڵ گیانیان لەدەستدەدەن.

مامۆستایەكی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی كرماشان، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە وتی: سڵامەتی هەمو شتێك نییە، بەڵام بێ سڵامەتیش هەموو شتێك هیچە.

پرۆفسۆر “مەعسوومعەلی مەعسوومی” لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەبۆنەی حەوتووی سڵامەت لە كرماشان بەڕێوەچوو، وێڕای ئاماژە بە وەی كە بەشی تەندروستی لە ئێران‌و كرماشان لە قەیران دایە، وتی ئەوە دیاردەیەكی جیهانیشەو ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی، بەنیازە تا ساڵی 2025 ڕێژەی نەخۆشیی دڵ تا ئاستی 25% كەم بكاتەوە.

مەعسوومی وێڕای دابەشكردنی نەخۆشییەكانی دڵ بەسەر 3 جۆر‌دا، جەختی كردەوە كە ساڵانە پتر لە 160 هەزار كەس لە ئیران بە هۆی نەخۆشیی دڵ دەمرن، ئەم ئامارەش لە پاریزگای كرماشان لە هەر ساڵدا 3 هەزار كەس ڕاگەیەندراوە.

ناوبراو هەروەها وەبیری هێناوەتەوە كە لە هەر ساڵێكدا نزیكەی هەزار كەسی دیكەش تووشی ڕاوەستانی مێشك دەبن كە  300 كەس لەوان، هەر بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.