شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

نیو میلیۆن هاوڵاتیی سوری لە گەمارۆدان

یەكێك لە ئاژانسەكانی سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا دەڵێ: نزیك بە نیو میلیۆن هاوڵاتیی لە سوریە بە بێ هەبوونی چكۆلەترین پێداویستی لە گەمارۆدان.

ئاژانسی كار و یارمەتی گەیاندنی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئاوارە فەلەستینیەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە راپۆرتی ساڵی 2015ی خۆیدا باس لەوە دەكات، كە 440 هەزار هاوڵاتیی سوری و ئاوارەی فەلەستینی لە دۆخێكی دژواردا لە لایەن گرووپە ناڕازییەكانی نێو سوریە گەمارۆ دراون و لە هەبوونی پێداویستی بێهداشتی، خۆراكی ئەمنیەتی بێبەرین.

بەپێی ئەو راپۆرتە 167500 هاوڵاتی لە بەشی رۆژهەڵاتی دەمیشق، 18 هەزار كەس لە كەمپی پەنابەرانی یەرموك، 26500 كەس لە نەبل و پێدەچێ 228 هەزار كەس لە پارێزگای دیر ئەلزور زۆرتر لە لایەن ئەرتشی سوریە و گرووپی دەوڵەتی ئیسلامیەوە گەمارۆ دراون.

ئەو ئاژانسە زیادیشی دەكات كە لە ماوەی یەكساڵی رابردوو دامەزراوەكانی سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان مەوادی خۆراكییان داوەتە 18 هەزار كەس و هەزار و 198 كەسیش لەو ناوچەیە خزمەتگوزاریی پزیشكییان وەرگرتووە. خزمەتگوزارییەك كە تەنیا 3 یان 4% لە كۆی گشتیی جەماوەری گەمارۆدراو لەخۆ دەگرێت.

سەرەتای مانگی ئاپریل گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بە بڵاوكردنەوەی وێنەگەلێك بەشێكی بەربڵاو لە كەمپی پەنابەرانی فەلەستنی یەرموكی بەدەستەوە گرت.

دەوترێ ئێستاكە گرووپی داعش لە بەشێكی بەربڵاو لەو ئۆردوگایە پاشەكشێی كردووە و ئەو شوێنە بۆ جارێكی دیكە كەوتووەتەوە دەست گرووپە فەلەستینیەكان.

دەستڕانەگەیشتنی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و دامەزراوە نێوەدەوڵەتیەكان بەو ناوچەیە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشیگەلێكی مەترسیدار و هەروەها بەدخۆراكی بە ئاستێكی زۆر پەرەسەندووە.

جێگای باسە، لە سەرەتای قەیرانی سوریە لە ساڵی 2011 تا ئێستا نزیكەی 300 هەزار كەس بە هۆی شەڕ و تێكهەڵچوونی نەیارن و دەوڵەتی سوریەوە كوژراون كە زۆربەی قوربانیەكان خەڵكی مەدەنی و سڤیل پێكی دەهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.