دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

(BBC) ژمارەی پەیامەكانی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاشكرا كرد

تۆڕی جیهانیی بی بی سی ژمارەی ئەو پەیامانەی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق‌و شام ناسراو بە داعش ئاشكرا دەكات كە لە رۆژانە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویدەكاتەوە.

بەپێی داتاكان كە لەپەیجی فەیسبوكی بەشی فارسی بی بی سی بڵاوكراوەتەوە، گروپی داعش رۆژانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان 90 هەزار پەیام بڵاودەكاتەوە.

هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە حكومەتی بەریتانیا هەفتەی 1000 لەو پەیامانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەسڕێتەوە.

لەسەرەتای هێرشی چەكدارانی داعش بۆ عێراق‌و سوریە تا ئێستا، ئەو گروپە توانیویەتی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی وەك فەیسبوك‌و تویتەر بەكاربهێنێت بۆ پرۆپاگەندە‌و نانەوەی ترس‌و دڵەڕاوكێ لەناو خەڵك. هاوكات رێگەیەك بووە بۆ راكێشانی گەنجانی رۆژئاوایی‌و وڵاتانی دیكە بۆ ناو ریزەكانی ئەو گروپە.

داعش (2)

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.