چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024
جەمال نەجاڕی

زۆر بەکورتی بۆ حدک و حدکا/ جەمال نەجاری

لە هەر دوولای دیموکرات کەسانێک لە ئاستی رێبەریدا هەن کە نایانەوی حیزبی دیموکرات یەک بگرێتەوە، هەر ئەو کەسانە هۆکاری سەرەکی بوون کە ئەم دوو لایەنەی دیموکرات بۆ ماوەی 6 ساڵ هیچ دانیشتنێک لە نێوانیان نەبێ.

(ئێمە و ئەوان) ئەو دوو وشەیەی کە جیاوازیی دەخستە نێوانیان و لە ماوەی یەک ساڵی رابردووشدا شەڕی دەروونی (ئێمە و ئەوان) وای کرد پرۆسەی یەکگرتنەوە بە هیچ ئەنجامێک نەگات.

هیچ هۆکارێکی دەرەکی لە دەرەوەی دیموکراتەکان بوونی نییە کە رێگە نەدا ئەو دوو لایەنە یەک نەگرنەوە، بەڵکوو هۆکاری سەرەکی عەقڵییەتی دژە یەکگرتنە کە ساڵەهای ساڵە لە ناو رێبەرایەتی حیزبی دیموکرات (لە هەر دوولا) بووونی هەیە و هەتا ئەو عەقڵییەتە مابێ ئیشعابەکان درێژەیان دەبێ.
رێزتان لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان نەگرت کە جەندین ساڵە داوای لێکگرتنەوە دیموکراتەکان دەکەن، رێزتان لەو ناو ئیمزایانە نەگرت کە ئاراستەی رێبەری هەر دوولا کرا بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن ریزەکانتان یەکخەنەوە، رێزتان لە وەسییەتی پیشەوا قازی محەمەد نەگرت کە فەرمووی: رەمزی سەرکەوتنی هەر گەل و نەتەوەیەک لە یەکێتیو یەکگرتن دایە!

بۆ رێبەرایەتی حدک؛
ئێوە جیا بوونەوە کە حیزبی دیموکرات ببووژێنەوە! کە رۆحێکی نوێ بە خەباتی سیاسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا ببەخشن! لە سیاسەتەکانی حدکا رازی نەبوون! (هێڵە گشتییەکانی رێبازی ئێمە) ئەمڕۆکە زیاتر بە چاوی (هەڵە گشتییەکانی رێبازی ئێوە) سەیر دەکرێ!
وەک چۆن 7 ساڵ لەمەو بەر لە هەر دوو لاکەسانێک هەبوون کە هەوڵیاندا حیزبی دیموکرات ببێ بە دوو لایەنی سیاسی، ئەمڕۆش لە هەر دوو لا ئەو کەسانە ماون -بەداخەوە- لە بەرپرسایەتی سیاسیش دان کە تەگەرە دەخەنە سەر رێی پرۆسەی یەکگرتنەوە.
بۆ ئەوەی سیاسەتی شکستخوادووەی (جیابوونەوەتان) لە ژێر پەردەی “لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی خەڵکی کوردستان داوای یەکگرتنەوە دەکەین”، بشارنەوە، هەوڵی ئەوە بدەن وەک دوو حیزبی دیموکرات وەک دوو لایەنی دیموکرات وەک دوو لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان قۆناغی (پێکەوە کارکردن) تەجروبە بکەن و هاوپەیمانییەکی بەرین لە نێوان خۆتاندا پێک بێنن.

بۆ رێبەرایەتی حدکا؛
ئێوە دڵخۆش بوون بە جیابوونەوەی ئەوان! بە ناوی لادەر و تاقمی مەلاحەسەن و گروپ و دەستە ناوتان هێنان! پەناتان بۆ لێدان و ئازار و ئەزییەتدانی ئەوان برد! تا ئێستاش ناتانەوێ ناوی (حیزبی دیموکراتی کوردستان) لە قسەکانتاندا و لە مێدیاکانتاندا بەکار بێنن!
وەک چۆن 7 ساڵ لەمەو بەر لە هەر دوو لا کەسانێک هەبوون کە هەوڵیاندا حیزبی دیموکرات ببێ بە دوو لایەنی سیاسی، ئەمڕۆش لە هەر دوو لا ئەو کەسانە ماون و بەداخەوە لە بەرپرسایەتی سیاسیش دان کە تەگەرە دەخەنە سەر رێی پرۆسەی یەکگرتنەوە.
بۆ ئەوەی سیاسەتی شکستخوادووەی (یەکگرتنەوەتان) لە ژێر پەردەی “ئینشعاب و جیابوونەوەی ئەوان هەڵە بوو”، بشارنەوە، هەوڵی ئەوە بدەن وەک دوو حیزبی دیموکرات وەک دوو لایەنی دیموکرات وەک دوو لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان قۆناغی (پێکەوە کارکردن) تەجروبە بکەن و هاوپەیمانییەکی بەرین لە نێوان خۆتاندا پێک بێنن.

تێبینی: لە پەیجی نوسەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وەرگیراوە

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.