هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

مریوان نەقشبەندی: 250 كورد لە نێو ریزەكانی داعش كوژراون

بەرپرسێكی ئیدارەی ئەوقافی باشووری كوردستان باس لە كوژرانی دەیان لاوی كورد لە نێو ریزی گرووپی تیرۆریستیی داعش دەكات.

بە وتەی مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی ئیدارەی ئەوقافی باشووری كوردستان لە بابەتێكدا لە ژێر ناوی “كوردەكانی ئەندامی داعش بەرەو كوێ دەڕۆن” لە لاپەڕی فەیسبووكی خۆی باسی لەوە كردووە كە لە ساڵی 2014ی زایینی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی كوردی داعش لە ناوچەی موسڵ، حەویچە و سەعدیە بە تۆمەتی خەیانەت و هاوكاریی لەگەڵ پێشمەرگ لە ریزەكانی گرووپی خەوارج و دەیان كەسی دیكەش گوللە باران كراون.

بە وتەی ناوبراو لە ماوەی 16 مانگی رابردوو 250 ئەندامی كوردی داعش بەم چەشنە دادگایی و كوژراون.

مەریوان نەقشبەندی هەروەها باس لەوە دەكات، ئێستاكە 100 لاوی كوردی دیكە لە نێو ریزەكانی داعشدا ماون.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە باس لەوە دەكرێ تا ئێستا بە سەدان لاوی كورد لە بەشە جیاجیاكانی كوردستان روویان لە گرووپی تیرۆریستی داعش كردووە و ئاماری كوردە پەیوەست بووەكان بە ریزەكانی داعش و رێژەی كوژراوەكانیان لە زاری نەقشبەندیەوە تەنیا تایبەت بە باشووری كوردستانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.