هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئامریكا 9 شیركەت و كەسی دیكەی بە پێشێلكردنی گەمارۆكانی ئێران تاوانبار كرد

وەزارەتی دادگوستەریی ئامریكا 4 كۆمپانی و 5 كەس دیكەی بە ناردنی كەرەستەی تێكنیكیی نیزامی نایاسایی‌ بۆ ئێران تاوانبار كرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی رۆێترز، ئەو كۆمپانیا و كەسانە لە رێگای تایوان و توركیە ئەو كەلوپەلانەیان رەوانەی ئێران كردووە، ئەم تاوانانە لە كاتێكدایە كە گرووپی 5+1 بە سەرۆكایەتی ئامریكا لە یەكی مانگی گوڵانەوە دانوستانە ئەتۆمیەكان دەست پێ دەكەنەوە.

بە پێی دۆسیەی ئەو كۆمپانیا و كەسانە لە دادگای ئامریكا، ئەو پێنج كەسە بە سەندنی 28 ملیۆن كەرەستەی نیزامی بە نرخی 24 ملیۆن دولار تاوانبار كراون و ئەو كەسانە بە هەناردەی ئەو كەرەستانە بۆ ئێران، گەمارۆكانی ئامریكا لەبارەی قەدەغە كرانی هەناردەی كەرەسە تكنیكیەكان بۆ ئێرانیان پێشێلكردووە.

ئەو جۆر كەرەستانە لە سیستمی جۆراجۆری نیزامی بۆ وێنە مووشەكەی كرووز و چەند جۆر مووشەكی دیكە كەڵكی لێ وەر دەگیرێت.

ناسنامەی كەسانی تاوانبار، بەهرام میكانیك تەمەن 69 ساڵ، توورەج فەریدوونی تەمەن 46 ساڵ و خەسرەو ئەفقەهی تەمەن 71 ساڵ راگەیەندراوە كە لە بازرگانی كردنی ئەو كەرەستانە چالاك بوون و ئەو سێ كەسە ئێستا لە ئامریكا دەستگیر كراون.

ئارتوور شێو و مەتین سادێقی دوو تاوانبارانی دیكەی ئەو دۆسیەیەن كە لە دەرەوەی ئامریكا بڕیاری دەستگیر كردنیان دراوە.

كۆمپانی هۆسۆدای تایوان و فاراتل پارسیان كە خاوەنیان بەهرام میكانیك و خەسرەو ئەفقەهین لە ناردنی ئەو كەرەستانە بۆ ئێران رۆلی سەرەكییان بووە.

كۆمپانی فاراتل پارسیان كەلووپەلێ “سەرچاوە ماڵییەكان لە كاتی پێویستدا” بە خوازیارانی وەك وەزارەت بەڕگری و رێكخراوی وەزەی ئەتۆمی هەناردە كردووە.

ماوەیەك لەمەوبەر كۆمپانیای  پی‌پال  (PAYPAL)كە كۆمپانیایەكی نێونەتەوەیی گرینگ و چالاك لە بواری بازرگانییە ئەڵكترۆنیكییەكانە و لە بواری پێدانی پارە لە رێگەی ئانلاین لە جیهاندا چالاكی دەكات بە هۆی پێشێلكردنی گەمارۆكانی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن وەزارەتی دارایی ئامریكا بە پێدانی 7.7 ملیۆن دولار سزای بە سەر داسەپاوە.

هەروەها ئامریكا، كۆمپانیای نەوتی “شلومبرژە”  ی بە هۆی هاوكاری لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دوەر دانی گەمارۆ نەوتییەكان بە پێدانی 232 ملێون دولار سزا داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.