هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بانكی نێودەوڵەتی: ساڵانە 150 هەزار دەرچووی زانكۆ ئێران هەڵدێن

بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردووەتەوە، كێشەی سەرەكیی دەوڵەتی “حەسەن روحانی” بێكارییە و ساڵانە 150 هەزار كەس كە خوێندنی زانكۆیان تەواو كردووە بەهۆی بێكارییەوە ئێران بەرەو وڵاتانی دیكە هەڵدێن.

لە ڕاپۆرتەكدا ئاماژە بەوە كراوە كە گەشەی ئابووری لە ئێران تەنیا 0.6% بووە و لە بەرامبەردا هەڵاوسان 17.3% بووە، هەروەها باس لەوەش كراوە كە ئێران 406.3 میلیار دۆلار داهاتی بووە و بەو پێیە بە دووەمین گەورە وڵاتی ئابووری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باكووری ئەفریقا لە پاش سعوودییە دێتە ئەژمار.

لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا هاتووە، ئێران لە بواری سەرچاوە ژێر زەوییەكانی وەكوو نەوت و گازەوە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی جیهان پلەی چوارەمی هەیە و بە حوكمی ئەوەی كە داهاتەكەی تەنیا بە نەوتەوە بەستراوەتەوە، پێشكەوتنێكی ئەوتۆی بە خۆیەوە نەبینیوە.

لە راپۆرتەكەی بانكی نیوەدەوڵەتیی پارەدا هاتووە، وڵاتی ئێران لە بواری دابین كردنی كار و ڕەخساندنی هەلی كار لە نێو 189 وڵاتدا پلەی 130ی هەیە و مەسەلەی بێكاری سەرەڕای دانی بەڵێن و چەندین پڕۆژەی درێژخایەنی 20 ساڵە هەروەك خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەكراوە.

چوونەسەر و زیاد كردنی هەناردەی نەوت لەساڵی 2014دا بۆ وڵاتانی چین، هیند، ژاپۆن و كۆرەی باشوور لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی پێ كراوە و وتراوە كە ئیران ڕۆژانە زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەو چوار وڵاتە كردووە.

لە راپۆرتەكەی بانكی نێودەوڵەتیدا هاتووە، ساڵانە نزیك بە 150 هەزار كەس كە خاوەنی بڕوانامەن ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتووە، هەروەها وتراوە كە بەپێی ئامارە فەرمییەكان رێژەی بێكاریی لە ساڵی 2013دا، زیاتر لە  10% بووە، ئەمە لە حاڵێك دایە سەرچاوە نافەرمییەكان باس لە بێكاریی 20%ی دەكەن.

بانكی نێودەوڵەتی لەو باوەڕەدایە ریژەی بێكاریی زۆر لەوانە زیاترە و تەنیا لەنێو ژناندا ئەو رێژە بێكارییە زیاتر لە 20%ـە و تەنیا 36% لە دانیشتوانی ئێران لە بازاری كاردا چالاكن و خاوەن كارن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.