هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

تەقینەوەیەكی بەهێز كونسولخانەی ئەمریكا لە هەولێری هەژاندەوە

تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك كونسولخانەی ئەمریكا لە شاری هەولێر روویدا و بەو بۆنەوە ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتوە.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 28ی مانگی خاكەلێوە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە گەڕەكی مەسیحی نشینی “عەنكاوە” لە هەولێر پایتەختی هەرێمی باشووری كوردستان و لە نزیك كونسولخانەی ئەمریكا هاتە ئاراوە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی ئاسایشی هەولێر، ئەو تەقینەوەیە كە كردەوەیەكی تیرۆریستی بووە ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتووەتە، بەڵام هەتا ئێستا ژمارەی قوربانیەكان نادیارە.

شایانی باسە، هەتا ئامادەكرانی ئەم هەواڵە هیچ گرووپێك بەرپرسیاریەتی ئەو كردەوە تیرۆریستیەی نەگرتووەتە ئەستۆ و بەو بۆنەشەوە شاری هەولێر كەوتۆتە ژێر چاودێریی و كونتڕۆڵی توندی ئەمنیەتیەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.