كچێك لە شاری بانە دەستی دایە خۆكوژیی و گیانی لەدەستدا

كچێكی خەڵكی ناوچەی بانە بەهۆی كێشەی بنەماڵەیی و كۆمەڵایەتیی لە رێگای خۆی هەڵواسیەوە دەستی داوەتە خۆكوژی و كۆتاییی بەژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”، لە ماوەی رۆژانی دواییدا كچێك بە ناوی “ئەسمەر” تەمەنی 19 ساڵ بە هۆی كێشەی بنەماڵەیی و كۆمەڵایەتییەوە لە رێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی داوەتە خۆكوژیی و لە ئاكامدا گیانی لەدەستداوە.

دەوترێ ئەسمەر لەگەڵ كوڕێك پەیوەندیی سۆزداریی بووە و بەوبۆنەوە لە لایەن باك و براكەوەیەوە پیش لە چوونەوەی بۆ قوتابخانە گرتووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ناكۆكی و بارگرژی لە نێو ئەو بنەماڵەیەدا.

كچەكە دواتر بە هۆی زەخت و گوشارەكانی سەری هەڕەشەی خۆسووتاندنی كردووە، بەڵام دواتر لە رێگای خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی هێناوە و بنەماڵەكەشی هەڕەشەیان لە كوڕە خۆشەویستەكەی كردووە و ناوبراویش لە ترسی گیانی لە شاری بانە هەڵاتووە و هەتا ئێستا بێ سەروشوێنە.

شایانی باسە، هێشتاكە هەندێ لە بنەماڵەكان بە هۆی نەریتی بوون و پیاوسالاری پێش بە پەیوەندیی رۆڵەكانیان و بەتایبەت كچان دەگرن و زۆر جار ئەم زەخت و گوشارانە لادان و كێشەی كۆمەڵایەتی مەترسیدار و لە ئاكامیشدا خۆكوشتن و مەرگی كەسەكانی لێ دەكەوێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.