شه‌ممه‌ 9 تشرینی دووه‌م 2024

2 چەكداری كوردی خەڵكی شاری سەقز لە ریزەكانی داعشدا كوژران

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا 2 چەكداری كوردی خەڵكی شاری سەقز لە نێو ریزەكانی گرووپی داعشدا كوژران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە كاتی وەرگرتنەوەی شاری تكریت لە چەكدارەكانی داعش، 2 چەكداری كوردی نێو ریزەكانی داعش كە پێەوە برابوون بە هۆی شەڕ و تێكهەڵچوونەكان كوژراون.

ناوی ئەو 2 برایە كە خەڵكی شار سەقز بوون “سەعدی كەرەمی و عرفان كەرەمی” كوڕی “عەبدوڵڵا كەرەمی” راگەیەندراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە كاتی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر سوریە و عێراق بە سەدان هاوڵاتیی كورد لە هەر 4 بەشی كوردستانەوە بەو گرووپە ئیسلامیە تیرۆریستەوە پەیوەست بوون و چالاكانی سیاسی و مەدەنی كوردستانیش لەسەر ئەو بڕوایەدان كە لانیكەم 100 كەس لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتەوە بە داعش پەیوەست بوون و تا ئێستا ژمارەیەكیشیان لێ كوژراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.