هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

داعش زیاتر لە 5 هەزار ئێزیدی رفاندووە و 4 هەزار كەسیان ژنن

ڤیان دەخیل، نوێنەری ئێزدییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: چەكدارانی‌ داعش زیاتر لە پێنج هەزار‌و 422 هاوڵاتی ئێزدیان ڕفاندوە، لەو ژمارەیەش چوار هەزاریان ژنن.

ڤیان دەخیل، لە راگەیەندراوێكی‌ رۆژنامەوانیدا ئاماژەی‌ بەوەكردوە چەكدارانی‌ داعش چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی‌و تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە، لەوانەش رفاندنی ژنانی ئێزیدی كە بەراورد بە هیچ تاوانێكی دیكەیان ناكرێت.

راشیگەیاندوە زیاتر لە چوار هەزار ژن لەبەردەستی چەكدارانی‌ داعشدان، كە ڕفاندویانن‌و ناشرینترین تاوانی جەستەیی‌و دەرونیان بەرامبەر ئەنجامدان‌و لە بازاڕەكاندا فرۆشتویانن.

ڤیان دەخیل، داوای لە حكومەتی عێراق كردوە هەنگاوی راستەقینە بنێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو رفێنراوانەو دەڵێت “ئەوەی بەرامبەر ژنانی ئێزیدی كراوە رانەوەستاوە و رەنگە بگاتە ژنانی دیكەی عێراقیش”.

نوێنەری ئێزدییەكان، داواشی لە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە، ڕۆڵی سەرەكی خۆی بگێڕێت لە ‌گەڕاندنەوەی ئەو ژنە ئێزیدیانەی كە رفێنراون.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی‌ 3ی ئاگۆستی ساڵی‌ 2014ی زایینی، چەكدارانی‌ داعش شاری شەنگالیان داگیركرد، جگە لەرفاندن‌و كوشتنی‌ ئەو پێنج هەزارە، باقی دانیشتووانی شارەكە كە هەموویان ئێزیدی بوون، ئاوارە كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.