شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

لە گەڕٍەكەكانی كوردستان تۆڕی ئەمنیەتیی پێكدێت

جێگری كۆمەڵایەتیی فەرماندەیی هێزی ئینتزامی رژیم لە كوردستان ئاماژەی بە پێكهێنانی شورای موعتەمدی پۆلیس كرد كە بڕیارە لە گەڕەكانی شارەكانی كوردستان ئەركی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ناوخۆ بە ئەستۆ بگرن.

جەواد بەنی عامریان رایگەیاند، ئێمە هەوڵدەدەین بە پێكهێنانی شورایەكی تایبەت لە گەڕەكان، كەش‌و هەوای شارەكانی بەدەستەوە بگرین‌و بەمشێوە كۆنتڕۆڵێكی زۆرترمان بەسەر دۆخەكەدا هەبێت. بەنی عامریان باسی لەوە كرد، ئێمە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم گەڵاڵە كەڵك لە خانەنشین كراوان، هێزە چەكدارەكان، هێزەكانی بەسیج، شارەوان، بەڕێوەبەرانی خوێندنگە‌و مامۆستایانی زانكۆ وەردەگرین. ناوبراو لەم پەیوەندەدا دەڵێت، خەسارە كۆمەڵایەتیەكان بە شێوەیەكی بەرچاو پەرەی سەندووە‌و ئەمەش دەخوازێت كە ئێمە لە گەڕەكەكان تۆڕێكی ئەمنیەتی دروست بكەین.

شایانی باسە، بە پێی وتەی لێكۆڵەران‌و پسپۆڕان، كۆماری ئیسلامیی خۆی خولقێنەری ئەو دۆخەیە كە خەساری كۆمەڵایەتی بەرهەم دێنێت، بەڵام ئێستاكە دەیەوێت بە پێكهێنانی شورای موعتەمەدی پۆلیس، هەرچی زۆرتر هەوڵبدەن بۆ ئاژاوە نانەوە لە نێوان دانیشتووانی شارەكانی كوردستان‌و لە هەمانكاتیشدا ناویان لێناوە هەوڵێك بۆ پێشگرتن بە پەرەسەندنی خەسارە كۆمەڵایەتیەكان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.