هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هێرشە تیرۆریستیەكەی كێنیا 226 كەس قوربانیی لێكەوتەوە

دوایین هەواڵەكان سەبارەت بە هێرشەكەی گرووپی ئەلشەباب لە رۆژی پێنجشەممە 13ی مانگی خاكەلێوە بۆ سەر زانكۆیەك لە وڵاتی كێنیا، رێژەی كوژراوەكان 147 كەس و بریندارانیش 79 كەس راگەیەندراوە، كە زۆربەیان خوێندكاری مەسیحی بوون.

هێزە ئەمنیەتیەكانی كێنیا پێش لە تاریك بوونی كەش و هەوا، گەمارۆی شوێنی خەوی خوێندكارانیان دا و توانیان هێرشبەرە ئەلشەبابیەكان بكوژن. لە رەوتی ئەو هێرشەدا، ژمارەیەك لە هێزە ئەمنیەتیەكانیش گیانیان لەدەستدا.

جۆزێف نكیسری، وەزیری ناوخۆی كێنیا دەڵێ: عەمەلیاتەكە بە سەركەوتووییی كۆتایی پێ هاتووە و هەموو تیرۆریستەكان كە 4 كەس بوون، كوژراون. ئەمڕۆ رۆژێكی خەمناك بۆ كێنیا دێتە ئەژمار، جێگای داخە كە تیرۆریستان مەجالی ئەوەیان بۆ رێكەوتووە، كە لاوان و هاوڵاتییانی باشی ئێمە بكوژن، كردەوەیەك كە بەیانی زوو روویداوە.

ئەو هێرشە بەرەبەیانێك لە باكووری كێنیا و لە نزیك سنووری سومالی روویداوە، كە هەندێ جار هێرشگەلێك لە لایەن گرووپی ئەلقاعیدەی سومالی و ئەلشەباب دێتە ئاراوە.

ئەو كوشتارە، خوێناویترین هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر وڵاتی كێنیا لە كاتی بۆمبڕێژییەكەی ساڵی 1998ی هەتاویی لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریكا لەو وڵاتە بوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.