چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

زیاتر لە 17 هەزار كەلوپەلی پەیوەنیدار بە ماهوارە لە ئیلام زەوت كراوە

جێگری فەرماندەیی هێزە ئینتزامییەكانی پارێزگای ئیلام رایگەیاندووە، كە لە ساڵی رابردووی هەتاوی زیاتر لە 17 هەزار كەلوپەلی پەیوەندیدار بە ماهوارە لە لایەن پۆلیسی ئەمنیەتی گشتیی ئەو پارێزگایەوە، دەستی بەسەردا گراوە.

پۆلیسی ئەمنیەتیی گشتی ئیلام رایگەیاندووە، فەرماندەیی هێزە ئینتزامیەكانی ئەو پارێزگایە رایانگەیاندوە، هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتی گشتیی پارێزگای ئیلام لە درێژەی رەوتی جێگیركردنی ئەمنیەتی كۆمەڵایەتی و هەروەها خەبات دژی كەلوپەلی پەیوەندیدار بە ماهوارە، لەسەرەتای ساڵی 1393ی هەتاویەوە تا كۆتایی ئەو ساڵە، 17 هەزار و 129 كەلوپەلی پەیوەندیدار بە ماهوارەیان لە ئاستی ئەو پارێزگایە كۆكردووتەوە.

هەروەها پۆلیسی ئەو پارێزگایە لە دریچژەی عەمەلیاتە جیاجیاكان لەئاستی پارێزگاكەدا، 21 هەزار و 200 عاڵقە سی دی فیلمی رووتیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.

پۆلیسی ئیلام هەروەها لەو ماوەیەدا، بە پەرەپێدانی گەشتەكانی ئەمنیەتی ئەخلاقی هوشداریان داوەتە 9 هەزار كەس كە بەدحجاب بوونە و 2 هەزار و 290 كەسیش بەڵێنیان لێ وەرگیراوە و 103 كەسیش بانگهێشتی ناوەندە دادوەرییەكانی كۆماری ئیسلامی كراون.

لە لایەكی دیكەوە، كاربەدەستانی ئینتزامی باسیان لە بەرەوڕوو بوونەوەی جیددی پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنیەتی گشتیی پارێزگای ئیلام لەگەڵ خەڵكی بازاریی كردووە و وتوویانە: پۆلیسی لەسەرەتای مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵەوە تا ئێستا 910 یەكەی پیشەیی پشكنیوە و لەم رێژەیەش بە هۆی سەرپێچی كردنەوە 3 یەكە داخراون.

شایانی باسە، كۆماری ئیسلامی بە بیانووی جێگیركردنی ئەخلاقی كۆمەڵاتی زۆرەملێ بەسەر خەڵكدا، بەردەوام هێرش دەكاتە سەر ماڵ و حاڵ و شوێنی كار و كاسبی هاوڵاتییان و بەو چەشنە هەم كەرامەتی ژیانی تاكەكان دەشكێنێت و هەم بەرەوڕووی زیان و داسەپاندنی حوكمگەلێكی ناعادڵانە و سەدەناوەڕاستی دەكاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.