رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان ئاشكرای دەكات، پتر لە 25 هەزار چەكداری بیانی لەنێو ریزەكانی داعش و ئەلقاعیدەدان.
شارەزایانی نەتەوەیەكگرتوەكان، كە چاودێری سزا سەپێنراوەكانی سەر بە رێكخراوی قاعیدە دەكەن، لە راپۆرتێكیاندا بڵاویان كردوەتەوە، كە زیاتر لە 25هەزار چەكداری بیانی كە خەڵكی نزیكەی 100 وڵاتی جیهانن لەنێو ریزەكانی داعش و ئەلقاعیدەدان و هەریەك لەعیراق و سوریە بوونیان هەیە.
وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، 22هەزار چەكداری تیرۆریستی بیانی لەعیراق و سوریان و 6500چەكداری بیانی دیكەش لە ئەفغانستانن، ئەمە جگە لەوەی سەدانی تر لە یەمەن و لیبی و پاكستان و سۆمالی دەجەنگن.
ئامادەكردنی ئەو راپۆرتە و رادەستكردنی بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوایەكی ئەنجومەنی ناوبراو بووە، كە لە چەند مانگ پێش ئێستا ژمارەیەك شارەزای سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان راسپێردران بۆ ئەوەی لەماوەی 6مانگدا راپۆرتێك سەبارەت بە هەڕەشەكانی داعش و بەرەی نوسرە و گروپە توندرەوەكانی تر ئامادە بكەن.