شه‌ممه‌ 2 تشرینی دووه‌م 2024

سمینارێك بۆ یادی شەڕی 24 رۆژەی سنە بەڕێوەدەچێ

لە 35مین ساڵیادی شەڕی خەڵكی قارەمانی شاری سنە بەرامبەر بە هێرشی داگیركەرانی كۆماری ئیسلامی، سمینارێك بەڕێوەدەچێ.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لە 35مین ساڵیادی بەرخۆدانی 24 رۆژەی خەڵكی قارەمانی شاری سنە بەرامبەر بە هێزە داگیركەرەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئەو شارە، سمینارێك لە ژێر ناوی “شەڕی شارێك” لە رێكەوتی شەممە 11ی مانگی ئاوریلی 2015ی زایینی و لە شاری فرانكفۆرتی ئاڵمان، بەڕێوە دەچێ.

لەو سمینارەدا لە لایەن بەڕێوەبەرانەوە “وتار، وێنە و دیكۆمێنت” پێشكەشی بەشداربووان دەكرێت.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، پاش هاتنە سەردەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی و دوای فتوای خومەینی بۆ سەر كوردستان هێزە زەوینی، دەریایی و ئاسمانیەكانی كۆماری ئیسلامی بە هەموو توانی خۆیانەوە هێرشیان كردە سەر كوردستان و یەكێك لەو لاپەڕە زێڕینانەی كە لە بەرخۆدان و مقاومەتی گەلی كورد بەرامبەر بە داگیركاری تۆماری كراوە، شەڕی 24 رۆژەی شاری سنەیە، كە زۆر كەس لەگەڵ بەرخۆدانی خەڵكی شاری كۆبانێ وەكوو یەك هەڵدەسەنگێنن كە بە سەدان كەس لەوانە ژن و منداڵ بوونە قوربانیی هێرشی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.