هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران پێش بە هاتوچۆی تانكەرەكانی باشووری كوردستان دەگرێت

بە وتەی بەرپرسێكی فەرمانداریی شاری “قەسر شیرین” لە پارێزگای كرماشان بۆ ماوەی 2 رۆژ لە سنوورەكانی پەرویزخان و خوسرەوی پێش بە هاتوچۆی تەنكەرەكانی گواستنەوەی سووتەمەنی و ترانزیت بۆ ناو ئێران دەگیرێت.

“نیعمەتوڵڵا نازپەروەردە”، جێگری سیاسی و كۆمەڵایەتیی فەرمانداریی شاری قسەر شیرین، ئەمڕۆ سێشەممە 11ی مانگی خاكەلێوە بە هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنای راگەیاندووە، بەپێی‌ بڕیار لە رۆژی چوارشەممەی ئەم حەفتەوە هەتا سەعات 12ی شەوی رۆژی هەینی 14ی مانگ بەهۆی پشووەكانی نەورۆز و بەتایبەت رۆژی سێزدەبەدەر و قەرەباڵغیی رێگاوبانەكانی ئێران لەلایەن خاڵە سنووری و بازگەكانەوە پێش بە هاتوچۆی تانكەرەكانی گواستنەوەی سووتەمەنی و ترانزیتی باشووری كوردستان و عێراق دەگیرێت.

ئەو بەرپرسە حكوومەتییە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە رۆژی شەممەی حەفتەی داهاتووەوە چوون و هاتوچۆی تانكەرەكانی سووتەمەنی بە شێوەی ئاسایی دەست پێدەكەنەوە.

بە وتەی جێگری فەرمانداریی قەسری شیرین، هاوردە و هەناردەی كاڵا و شتومەكی دیكە لەو ماوەیەدا هەروەك جاران بەردەوامە و ئەو بڕیارە تەنیا تانكەر و ترانزیت دەگرێتەوە.

رۆژانە بەهۆی زۆریی هاتوچۆی تانكەرەكانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە باشووری كوردستانەوە بۆ ئێران لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رووداوی هاتوچۆ روو دەدات، هەتا ئێستە بە دەیان تانكەر وەرگەڕاون، یان ئاگریان تێبەر بووە و بوونەتە هۆی كوژرانی خەڵك و زەرەر و خەساری ژینگە و مووچە و مەزرای هاووڵاتیانی كورد.

قەسری شیرین لە رۆژئاوای پارێزگای كرماشان هەڵكەوتووە و 27 هەزار دانیشتووی هەیە و 186 كیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ باشووری كوردستان هەیە و لە  دوو سنووری فەرمیی “پەروێز خان و خوسرەوی”یەوە رۆژانە زیاتر لە یەك هەزار بارهەڵگر هاتوچۆ دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.