دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

دوایین زانیارییەكان لەسەر چارەنووسی 2 چالاكی بەندكراوی كورد

“مەنیژە سادقی” چالاكی مەدەنی و كرێكاریی، گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە.

بە پێی هەواڵی هرانا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10ی مانگی خاكەلێوە، مەنیژە سادقی ژنە چالاكی بواری مەدەنی و كرێكاریی سەربەخۆ، كە دایكی 4 مانداڵیشە و بە هۆی تووشبوون نەخۆشی دڵ و زەختی خوێن و سەرێشەی توند لە ژێر چاودێریی پزیشكیدا بوو و راگیرانی لە زیندان زۆر مەترسیدارە، ئەمڕۆ دووبارە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە.

مەنیژە سادقی پێشتریش لە رێكەوتی سەرماوەزی ساڵی 1390ی هەتاویی، بە تۆمەتی تیكدانی ئەمنیەتی گشتیی بە 91 رۆژ زیندان حوكم درابوو، كە مانگی رەشەممەی هەمان ساڵ ئازاد كرا.

لە لایەكی دیكەوە، “كاوان محەمەدپوور” رۆژنامەوانی خەڵكی شاری سەردەشت، گواسترایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات.

كاوان محەمەدپوور ماوەی یەك مانگ لەوەپێش لە شاری مەهاباد دەستگیر و گواسترایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ.

هەتا ئێستا تۆمەتەكانی سەر ناوبراو و هۆكاری دەستگیر كردنی ئەو رۆژنامەوانە 28 ساڵ تەمەنە كە خوێندنی كۆمەڵناسی لە زانكۆی پەیام نوور مەهاباد تەواو كردووە و سەرنووسەری دووهەفتەنامەی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگای كوردستان و سەرنووسەری بەشی ئەدەبی مەجەلی 7ی تیر بوو، نادیارە.

ئەو رۆژنامەوانە هەروەتر لەگەڵ رۆژنامەكانی شەرق و ئیبتكاریش هاوكاری كردووە.

شایانی باسە، پاش خۆپیشاندانەكانی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی خەڵكی كۆبانێ دژی چەكدارانی داش، بە دەیان چالاكی مەدەنی، كرێكاریی، خوێندكاریی، ژنان و رۆژنامەوانی كورد دەستگیر و راپێچی زیندان كران، كە هەتا ئێستاش چارەنووسی هەندێكیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.