دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

شۆفیر تاكسیەكانی شاری ئیلام دەستیان دایە مانگرتن

ژمارەیەك لە شۆفیر تاكسیەكان لە ناڕەزایی بە زۆر نەكردنی ئاستی كرێیەكانیان، لە بەردەم شورای شاری ئیلام كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان سازدا و خوازیاری بەدواداچوونی خواستەكانیان بوون.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، لەو كۆبوونەوە ناڕازییانەیە لە شاری ئیلام، كە لە ناڕەزایی بە زۆر نەكردنی ئاستی كرێییەكان و گرانبوونی نرخی كەلوپەلەكانی ئۆتۆمبیل هاتەئاراوە، هێزە ئینتزامییەكان لەو شوێنە ئامادەبون و 3 كەس لە بەشداربووانیان دەستگیر و پاش چەند كاتژمێر ئازادیان كردن.

لەو كۆبوونەوەیە كە كاتژمێر 9 و نیو تا 10 و نیوی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی مانگی خاكەلێوە بەڕێوەچوو، بە دانی بەڵێنی كاربەدەستان بە مەبەستی بەدواداچوونی خواستی شۆفیرەكان، كۆتای پێهات.

رێژەی شۆفیر تاكسیەكانی شاری ئیلام نزیكەی هەزار كەس دەبێ، كە هەبوونی رێكخراوەیەكی سەربەخۆ بێبەرین و تەنیا لە ژێر چاودێریی رێكخراوی تاكسیڕانی كار دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.