دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

نادیاربوونی چارەنووسی 6 بەندكراوی سیاسی مەحكوم بە ئێعدام

5 زیندانی سیاسیی كورد و زیندانیەكی یارسان، كە زیاتر لە یەك مانگە كە زیاتر لە یەك مانگە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) گواستراونەتەوە بۆ شوێنێكی نادیار، هەتا ئێستاش هیچ هەواڵێ سەبارەت بە چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێریی هرانا، “عەلی ئەفشاری، حەبیبوڵڵا ئەفشاری، سامان نەسیم، سیروان نژاوی، ئیبراهیم شاپووری و یوونس ئاقایان” كە زیاتر لە یەك مانگ لەمەوبەر بە مەبەستی بەڕێوەبردنی حوكمەكانیان لە بندی 12ی زیندانی ناوەندیی ورمێییەوە بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراون، هەتا ئێستە بێسەروشوێنن و ئەمەش بنەماڵە و كەسوكاریانی نیگەران كردووە.

ئەو شەش بەندكراوە سیاسییە هەتا ئێستە هیچ پەوەندییەكیان لەگەڵ بنەماڵەكانیان نەگرتووە و لەلایەن دەزگای داد ناوەندە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئێرانیشەوە بە فەرمی لەبارەی چارەنووس و شوێنی راگیرانیان هیچ شتێك بڵاو نەكراوەتەوە.

بە وتەی بنەماڵەی سامان نەسیم پاش دانەوەی كەلوپەل و جلوبەرگی شەخسیی ناوبراو، هێشتا ئومێدیان بە مانەوەی لەدەست نەداوە.

هاوكات چەند سەرچاوەیەكی نافرمی باس لەوە دەكەن كە ئەو شەش زیندانییە بۆ زیندانی زەنجان دوور خراونەتەوە.

سامان نەسیم لە كاتی دەستبەسەر كران و دادگایی كردن و دانی سزای سێدارە هێشتا تەمەنی لە خوار 18 ساڵەوە بووە و لە روانگەی كوانسیۆن و رێككەوتننامە نێودەوڵەتیی مافی منداڵانەوە، بە منداڵ دێتە ئەژمار، ئەمە لە كاتێك دایە كە ئێرانیش ئەو رێككەوتننامەیەی واژۆ كردووە.

جیا لە سامان نەسیم پێج بەندكراوی دیكەی كوردیش هەركام بە تۆمەتی بەرەنگاربوونەوەی خودا و ئەندامەتی و هاوكاریی پارتێكی كوردیی دژبەری حكوومەتی ئێران سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.