سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

زیندانیەكی سیاسی كورد دەست دەداتە مانگرتن لە خواردن

زیندانیەكی سیاسی كورد رایدەگەیەنێ لە رۆژی داهاتووەوە دەست دەداتە مانگرتن لە خواردن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، زیندانیەكی سیاسی كوردی خەڵكی شاری كامیاران بە ناوی “چەنگیز قەدەم خێری” دەڵێ: لە ماوەی هەفتەی رابردوو بنەماڵەكەی بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ رۆڵەكەیان سەردانی زیندانی مەسجد سولەیمانیان كردووە، بەڵام لە لایەن كاربەدەستانی زیندانەوە پێش بە ئەو چاوپێكەوتنە گیراوە.

“چەنگیز قەدەم خێری” بە نیشانەی ناڕەزایی بەرامبەر بە كاربەدەستانی زیندان بۆ پێشگرتن لە چاوپێكەوتنی ئەو زیندانیە سیاسیە و بنەماڵەكەی لە یەكەم رۆژەكانی جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازە، كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی سبەینێ یەكشەممە 9ی مانگی خاكەلێوە دەست دەداتە مانگرتن لە خواردن.

چەنگیز قەدەم خێری، لە 3 ساڵ لەوەپێشەوە كە دەستگیر كراوە، بە هۆی مانەوەی گوللە لە جەستەی، بە دەست عفونەتی زۆرەوە دەناڵێنێت و تا ئێستا چارەسەریی پزیشكی پێویستی بۆ نەكراوە.

چەنگیز قەدەم خێری ساڵی 1390ی هەتاویی هاوڕێ لەگەڵ محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ)، فەخرە فەرەجی(فەردین) و ئەیوب ئەسەدی لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” لە نزیك شاری سنە دەستگیر كران.

چەنگیز قەدەم خێری خەڵكی شاری كامیاران بە 40 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان، فەخرە فەرەجی(فەردین) خەڵكی شاری مەریوان بە 25 ساڵ زیندان دوور خرانەوە بۆ زیندانی تەبەس، محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) خەڵكی شاری دیواندەرە بە 30 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب و ئەیوب ئەسەدی خەڵكی شاری مەریوان بە 20 ساڵ زیندان دوورخرانەوە بۆ زیندانی كاشمەر حوكم دران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.