دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

دۆخی زیندانیەی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام زۆر نالەبارە

مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام لە دۆخێكی جەستەیی زۆر نالەباردایە و تووشی ئیلتهابی رێخۆڵە و ئازاری گورچیلە بووە و تا ئێستا لە لایەن كاربەدەستانی زیندانەوە هیچ بەدواداچوونێك بۆ دۆخی ناوبراو نەكراوە.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، مستەفا سەلیمی زیندانی مەحكوم بە ئێعدام كە لە چوار ساڵ لەوەپێشەوە لە زیندان دایە و تووشی ئازاری گورچیلە و ئیلتهابی رێخۆڵە بووە و لە دۆخێكی جەستەیی نالەباردایە، بەڵام وێڕای ئەمەش كاربەدەستانی زیندان لە بەڕێ كردنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە خۆدەبوێرن.

مستەفا سەلیمی كوڕی عەبدوڵڵا، خەڵكی ئاوایی ئەیلو ناوچەی تیلەكۆ سەر بە شاری سەقزە كە لە ساڵی 1380ی هەتاویی بوو بە ئەندامیەت لە یەكێك لە حیزبە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی لە كوردستان و بۆ ماوەی 3 ساڵ لەگەڵ ئەو حیزبە هاوكاریی كرد.

ئەو زیندانیە سیاسیە مەحكوم بە ئێعدامە لە كۆتاییەكانی ساڵی 1382 كۆتایی بە هاوكاریی لەگەڵ ئەو حیزبە هێنا و پاش ئەوە گەڕایەوە بۆ ماڵی یەكێك لە خزمەكانی لە شاری نەهاوەند هەڵكەوتوو لە پارێزگای لوڕستان. هێزە ئەمنیەتیەكان هەر ئەو كاتە دەستگیری دەكەن و پاش گواستنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتو دادگای شارەكانی سنە و سەقز، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی لە رێگای موحاربە، بە ئێعدام مەحكوم كرا.

جێگای باسە، داوای پێداچوونەوە بە حوكمەكەی مستەفا سەلیمی لە لایەن دادگا و پاشان لە لایەن كومیسیۆنی لێبوردن و بەخشینی دەزگای قەزایی رەت بوو. ئەو ماوەیەك بەرەو زیندانی رەجایی شاری كەرەج دوور خرایەوە.

دەبێ بوترێ، ئەم هاوڵاتییە كوردەی خەڵكی شاری سەقز منداڵێكی هەیە و ئێستا بە سەرنج بە پەسەند كردنی حوكمی ئێعدامەكەی لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، ئەگەری جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدامەكەی لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز دوور لە چاوەڕوانی نیە و ئەمەش نیگەرانی رێكخراوە و دامەزراوەكانی لایەنگری مافی مرۆڤی پەرە پێداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.