هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

367 یاساداڕێژی ئامریكایی بۆ رێكەوتن لەگەڵ ئێران هۆشدارییان دایە ئۆباما

لە نامەیەكدا 367 یاساداڕێژی ئامریكایی هۆشداریان بە ئوباما داوە كە لە ئەگەری هەر جۆرە رێكەوتنێكی ئەتۆمیی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت كۆنگرە پەسندی بكات.

ئەندامانی هەر دوو حیزبی دیموكرات و كۆماریخواز لە نامەیەكدا بۆ سەرۆك كۆماری ئامریكا هۆشداریان بە باراك ئوباما داوە كە لە ئەگەری هەر جۆرە رێكەوتنێكی ئەتۆمی یا لابردنی گەمارۆ داسەپاوەكان دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ كۆنگرە پەسندی بكات و لەم پەیوەندییەدا ئەندامانی نوێنەرانی مەجلیس و سێنای ئامریكا رایانگەیاندووە ئەگەر ئێران و وڵاتانی ٥+١ رێك نەكەون، لابردنی گەمارۆ ئابوورییەكان پێوێستی بە یاسای نوێیە.

ئەو یاساداڕێژەرانه ئامریكاییانە رایانگەیاندووە كە كۆنگرە دەبێت لە پێداچوونەوەی دەستپێڕاگەیشتن بە رێكەوتن دەبێ پێیان بسەلمێندرێت كە هەموو رێگاكانی دەستپێڕاگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی بەستراوە و بەم شێوەیە كۆنگرە دەتوانێت بۆ لابردنی هەتا هەتایی گەمارۆ ئابوورییەكان دەنگ بدات.

نامەی 367 یاساداڕێژی كۆنگرەی ئامریكا دووهەمین نامەی هاوشێوەیە كە ماوەیەك لەمەوبەر، 47 سێناتۆری كۆماریخوازی كۆنگرەی ئامریكا نامەیەكیان رو لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئیران بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا نووسراوە بایەخی ئەو رێكەوتنە ئەتۆمی لەگەڵ ئێران تەنیا پەیوەندی بە دەورانی سەركۆماری “ئۆباما”وە هەیە.

ئێستاكە نوێنەرانی ئێران و گرووپی ١+٥ (ئامریكا، بریتانیا، چین، روسیە و ئاڵمان) سەرقاڵی دانووستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانن و بڕیارە كە هەتا كۆتایی مانگی مارسی ئەمساڵ لە چوارچێوەی رێكەوتنی ناوكی دەستیان بە رێكەوتن بگات و رێكەوتنی ناوكیش دەبێت هەتا كۆتایی مانگی ژۆئن (١٠ی پووشپەڕ) روون بێتەوە.

لەم پەیوەندییەدا جان كێری وەزیری كارو باری دەرەوەی ئامریكا ماوەیەك لەمەوپێش لە وتووێژێكدا رایگەیاندبوو كە ئەگەر رێكەوتنی ئەتۆمی هەتا كۆتایی مانگی مارس لەگەڵ ئێران ئەنجام نەدرێت ئامریكا مێزی دانووستانەكان بەجێ دەهێڵێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.