شه‌ممه‌ 7 ئه‌یلول 2024

بوكوحەرام 500 ژن و منداڵی رفاند

گرووپی تیرۆریستی بوكوحەرام 500 ژن و منداڵی لە باكووری نیجریە رفاند. ئەمە دووهەمین جارە كە ئەم گرووپە تیرۆریستیە توندڕەوە لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو بە ئاستێكی زۆر خەڵك دەڕفێنێت.

شایەتحاڵەكان لە باكووری رۆژهەڵاتی نیجریە دوێنێ سێشەممە 4ی مانگی خاكەلێوە رایانگەیاندووە، كە ئەندامانی گرووپی ئیسلامگەرای بوكوحەرام بە هێرش بۆ سەر شاری داماساك نزیكەی 500 ژن و منداڵیان بەدیل گرتووە. ئەوەش لەحاڵێكدایە، كە گودلاك جاناتان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە لەم دواییانەدا مژدەی سەركەوتن بەسەر بوكوحەرامی راگەیاندبوو.

ئەرتشی نیجریە شاری داماساك، كە لە چەند كیلۆمتری سنووری چاد دایە، چەند رۆژ پێش لە ئێستا لە دەستی هێزەكانی بوكوحەرام وەرگرتبووەوە.

شایەتحاڵێك لە رۆیتێرزی راگەیاندووە، كە بوكوحەرام پاش هێرش بۆ سەر داماساك و رفاندنی 500 ژن و منداڵیان رفاندووە و نزیكەی 50 كەسیان تا ئێستا لێیان كوشتووە.

بوكوحەرام لە ماوەی چەند مانگی رابردوو هێرشەكانی خۆی بۆ سەر نیجر، كامێرۆن و چاد 3 وڵاتی دراوسێی نیجریە پەرە پێداوە.

ئەو گرووپە ئیسلامیە توندڕەوە كە لە ساڵی 2002ی زایینی كە بیرۆكەیەكی توندی دژە رۆژئاوایی هەیە، دامەزراوە و تا ئێستا بە هەزاران كەس لە خەڵكی وڵاتانی ئافریقای كوشتووە و ماوەیەك پێش ئێستا 200 ژن و منداڵی دیكەی رفاندبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.