یه‌ك شه‌ممه‌ 1 ئه‌یلول 2024

لە سێ مانگدا 300 كەس لە ئێران ئێعدام كراون

ئەحمەد شەهید، ریپۆرتەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران، لە راپۆرتێكدا سەبارەت بە مافی مرۆڤ لەو وڵاتە رایگەیاندووە: لە ساڵی 2014ی زایینیدا 753 كەس لە ئێران لە سێدارە دراون.

بە پێی ئەو راپۆرتە لە ساڵی 2014ی زایینیدا 753 كەس لە ئێران لە سێدارە دراون و تەنیا لە 2 مانگ و نیوی سەرەتای ساڵی 2015یشدا 282 كەس لە سێدارە دراون و بە لەبەرچاو گرتنی باقی رۆژەكانی دیكەش، ئەو رێژەیە دەكاتە نزیكەی 300 كەس و لانیكەم 13 كەس كە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە لە ساڵی 2014 لە سێدارە دراون.

لە راپۆرتەكەدا جەخت لەوەش كراوەتەوە، كە زۆربەی ئەو كەسانە بە تاوانێك لە سێدارە دراون، كە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەكان سزای مەرگ بۆ ئەو تاوانە نییە، بەڵام كۆماری ئیسلامی بۆ چاوترسێن كردنی هاوڵاتییان و بە بیانووی بنەبڕ كردنی تاوان لە نێو كۆمەڵگادا ئەو كردەوەیە ئەنجام دەدات و لە بەرامبەردا كارناسانی سیاسی و كۆمەڵایەتی ئێران لەسەر ئەو بڕوایەدان، كە ئێعدام و سزای كوشت و بڕ تا ئێستا نەیتوانیوە رێژەی تاوان و خەسارە كۆمەڵایەتییەكانی ئەو وڵاتە كەم بكاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.