سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان، ڕیزه‌كانی ئه‌و پارته‌ی جێهێشتووه‌و په‌كه‌كه‌ش زانیارییه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
بەپێی زانیارییەكان به‌مدواییانه بووه بڕیار گابار، ئه‌ندامی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل، له‌قه‌ندیل هه‌ڵاتووه‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی ئێستای نازانرێت.
لەمبارەیەوە بەرپرسێكی باڵای كەجەكە ئەو زانیارییانە پشتڕاست دەكاتەوەو بە NNAی راگەیاند بڕیار گابار ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه (بڕیار گابار) هه‌ڵاتووه.
ئەو بەرپرسەی كەجەكە جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئه‌وان نایانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچی تر بڵێن، جگه له‌پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی NNA، بڕیار گابار له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری (سنه)ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌و له‌دوای ده‌ستگیركردنی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) له‌ساڵی (1999)دا، په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)وه كردووه‌و بووه‌ته گه‌ریلا.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی (2000)یشه‌وه له‌ناو په‌كه‌كه‌دا یه‌كێك بووه له‌دامه‌زرێنه‌رانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)، دواتریش له‌سه‌رجه‌م كۆنگره‌كانی پژاكدا به‌شداریكردووه، دواتر له‌ناو پژاكدا بووه‌ته ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنو ڕۆڵێكی ئه‌كتیڤی هه‌بووه له‌ناو ئه‌و پارته‌دا.
له‌كۆنگره‌ی ساڵی (2010)ی پارتی كرێكارانی كوردستاندا، بڕیار گابار بووه به‌ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌و سه‌رپه‌رشتی به‌شی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كه‌جه‌كه‌ی كردووه.
له‌دوا كۆنگره‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانیشدا، گابار بووه به‌ئه‌ندامی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل، كه (ڕه‌مزی كارتاڵ) هاوسهرۆكیهتی، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگیشه له‌قه‌ندیل هه‌ڵاتووه‌و تائێستا نازانرێت ڕووی له‌كوێ كردووه.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …