دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

ئێران بۆ ڤێنۆزوێلا هێزێكی وەكوو بەسیجی دروست كردووە

ماڵپەڕی كاناڵی هەواڵی فاكس نیوزی ئەمریكا چەند وێنەیەكی لە ئارشیوی پەیوەندیدار بە سەفەری ساڵی 2009ی سەردار نەقدی فەرماندەی بەسیجی ئێران بۆ ڤێنۆزوێلا و چاوپێكەوتن لەگەڵ هۆگۆ چاوێز سەرۆك كۆماری ئەوكاتێ ئەو وڵاتەی بڵاو كردووەتەوە.

بە پێی ئەو راپۆرتە كۆماریخوازەكانی كۆنگرەی ئەمریكا بە بڵاوكردنەوەی ئەم وێنە نوێیانە دەڵێن، ئێران لە دامەزراندنی گرووپێكی نیزامی بە ناوی “كولكتیڤووس” كە ماوەی 5 ساڵە دامەزراوە، راوێژكاریی دەوڵەتی ڤێنۆزوێلا بووە. بە پێی ئەو ئیدعایە كولكتیڤووس بە هاوكاریی ئێران و بە شێوازی رێكخراوی بەسیجی ئێران دامەزراوە.

“جێف دێنهام” نوێنەری كۆماریخوازەكانی مەجلیسی ئەمریكا نیگەرانی خۆی سەبارەت بەو بابەتە دەربڕیوە و ئیدعای ئەوەی كردووە، كە دەوڵەتی ئۆباما لەگەڵ ئێران لەحاڵی رێكەوتنی ئەتۆمی دایە و ئەمەش لەحاڵێكدا روودەدات، كە ئێران هیچ ئاڵوگۆڕێكی لە رخنە كردنە نێو ناوچەی ئەمریكای لاتین و پەیوەندیی لەگەڵ دەوڵەتەكانی نەیاری ئەمریكا لە ناچەكە پێكنەهێناوە.

“جۆزێف هومایر” بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی كۆمەڵگای ئازاد و ئەمن، كە پێش لە وتەكانی جێف دێنهام لە كومیتەی بەرگریی پەیوەندییە دەرەكیەكانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریكا لەمبارەوە قسەی كردووە، بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی سەردانی سەردار نەقدی بۆ لای هۆگۆ چاوێز لە ساڵی 2009 لە كاراكاس، باسی لەوە كردبوو، كە ئێران و ڤێنۆزۆێلا لە ساڵانی رابردوو هاوكارییەكانی خۆیان پەرەپێداوە.

ناوبراو لە درێژەشدا رایگەیاندبوو، كە هاوشێوەییەكی زۆر لە نێوان 2 گروپی كولكتیڤووس لە ڤێنۆزوێلا و رێكخراوی بەسیجی كۆماری ئیسلامی هەیە و هەم شێواز و هەم ناوەرۆكیان لە یەك دەچێ. ناوبراو ئیدعای ئەوەشی كردبوو، كە ئێران لە كاتی دامەزراندنی ئەو رێكخراوە ڤێنۆزۆیلاییە یارمەتی و پێداویستیەكی پێشكەوتوویی داوەتە ئەو وڵاتە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.