سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

لە حكوومەتی رۆحانیدا نزیكەی 1200 كەس لەسێدارە دراون

رێژەی بەڕێوەچوونی سزای سێدارە بە بەراوردی ساڵانی پێشوو 10% زیادی كردووە.
ئامار و بەڵگەی ناوەندەكانی مافی مرۆڤ نیشان دەدەن لە كاتی هاتنە سەركاری حكوومەتی رۆحانی وەك سەركۆماری ئێران، هەتا ئێستە 1193 كەس لە ئێران لەسێدارە دراون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی لە رەوتی زیادبوونی رێژەی سێدارە لە ئێران، هۆشداریی داوە كە هێشتا لە ئێران گەنجانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە ئێران لەسێدارە دەدرێن.
لە نوێترین راپۆرتی كۆمیتەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران باس لە پێشێلكاریی بەرچاوی مافی مرۆڤ و زیادبوونی رێژەی سێدارە كراوە و لە رۆژانی رابردووشدا ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران داوای لەو وڵاتە كردووە كۆتایی بە رەوتی ئیعدامەكان، هەروەها پێشَلكاری و سەركوتی رۆژنامەنووسان و داخستنی بڵاوكراوەكان بهێنرێ‌.
بەپێی ئەو راپۆرتانە، سەرەڕای هیوا و ئومێدی هەندێ‌ كەس و لایەن بە هاتنە سەركاری رۆحانی “بەڵام رەوتی رووداوەكان و رێژەی سێدارە و پێشێلكاریی مافی مرۆڤ” دەربڕی ئەو راستییەن كە نەتەنیا هیچ گۆڕانێك لە بواری مافی مرۆڤ لە ئێران رووی نەداوە، بەڵكوو لە ماوەی 18 مانگی رابردوودا لە چاو دەورەكانی پێشوو خراپتر بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.