سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

42%ی خەڵكی ئێران لەسەر ئەو بڕوایەن دەبێ خۆمان لەسەر حجاب بڕیار بدەین

دامەزراوەی (IPOS) لە ئەمریكا لە راپرسیەكدا لەگەڵ 600 ژن و پیاوی ئێرانی لە شار و لادێیەكاندا سەبارەت بە حجاب پرسیاری كردووە و باسی لەوە كردووە، كە 95% لەم راپرسییە روانگەی هەموو خەڵكی ئێرانە.

دامەزراوەی(IPOS)  لە ئەمریكا بە سفارشی كاناڵی تەلەفیزیۆنی “ژنان تیڤی” راپرسیەكی سەبارەت بە حیجاب ئەنجام داوە.

لەو راپرسیەدا كە لە وێب سایتی ژنان تی ڤی بڵاو بووەتەوە، 42% لەو كەسانەی كە پرسیارییان لێ كراوە، لەگەڵ ئەوەدان كە حجاب شتێكی ئێختیارییە و دەبێ خودی كەسەكە بڕیاری لەسەر بدات، نزیكەی 38% لەسەر ئەو بڕوایەدان حجاب دەبێ بە شێوەی زۆرەملێ بەسەر خەڵكدا بسەپێت، چوونكە بڕیاری دینە و 15%یش لەبەرچاو گرتنی حجاب بە هۆی ئەوەیكە یاساییە، بە پێویستی دەزانن. 5%یش وەڵامیان نەداوەتەوە و یان خاڵی نازانمیان هەڵبژاردووە.

ئەو راپرسیەدا كە 600 ژن و پیاو لە پارێزگا جیاجیاكانی ئێران و لە نێو شار و لادێیەكاندا بەڕێوە چووە. رێژەی ژنان و پیاوان و رێژەی بەشداربووان لە شار و ئاواییەكان و لە پارێزگا جیاجیاكانیشدا، بە پێی ئاماری ساڵی 1390ی هەتاویی دیاریی كراوە.

ئەم راپرسیە لە كاتێكدایە، مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە هەوڵی پەسەندكردنی گەڵاڵەیەكدایە، كە پێش بە كاركردنی كەسانی سەڵت و زگورتی بەتایبەت ئەو ژنانە دەگرێ كە هێشتا هاوسەرگیرییان نەكردووە و رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش ئەو گەڵاڵەیە بە توندی مەحكوم كردووە و دەڵێ: ئەو گەڵاڵەیە بە تەواوەتی ژنانی ئێرانی دەكاتە ئامێر و ماشێنێك بۆ بەرهەمهێنانی منداڵ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.