مانگرتنی كرێكارانی سەدی دارییان درێژەی هەیە

زیاتر لە ٥٠٠ كەس لە كرێكارانی بەنداوی “داریان”بە هۆی نەدانی حەقدەستی وەدواخراوی خۆیان دەستیان دایە مانگرتن.

بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، زیاتر لە 500 كرێكارانی شیركەتی “سانا”ی بەنداوی داریان لە شاری پاوە سەر بە پاریزگای كرماشان بە هۆی نەدانی حەقدەستی ٤ مانگی خۆیان لەلایەن ئەو شیركەتەوە، ٥ رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن و لە ئامادەبوون لەسەر كارەكەیان خۆیان دەبوێرن.

ئەو كریكارانە رایانگەیاندووە بە ئەژماركردنی سەنەوات و جێژنانە سەرجەم ماوەی ٦ مانگە حەقدەستیان لەو شیركەتە وەرنەگرتووە و هەتا وەرنەگرتنی حەقدەستەكانیان دست لە مانگرتن هەڵناگرن.

شیركەتی سانا بە بیانووی پرۆژەی نوێ و كڕینی ئۆتۆمبیل و كەرەستەی پێویست حەقدەستی كرێكارانی نەداوە و زۆربەی ئەو كرێكارانە كورد و ژن و منداڵیان هەیە و لە توێژی كەم داهاتی ئەو ناوچەیەنە كە بە هۆی نەدانی حەقدەستەكانیان تووشی كێشەی ژیان بوونەتەوە.

پێشتریش چەندین جار كرێكارانی بەنداوی داریان سەبارەت بە نەدانی حەقدەستەكانیان مانیان گرتبوو.

شیركەتی سانا پرۆژەی درووستكردنی بنكەی بەرق لە بەنداوی داریانی لە ئەستۆ گرتووە و ساڵی رابردووش بە هۆی مانگرتنی كرێكارانی ئەو شیركەتە ١٢ كرێكاری لەسەر كارەكانیان دركردبوو.

پرۆژەی بەنداوی داریان لە لایەن چالاكانی ژینگە رەخنەی توندی لێگیراوە و سەبارەت بە مەترسییەكانی ئاوگیری ئەو بەنداوە هۆشداریان داوە.

لە ئەگەری ئاوگیری بەنداوی دارایان 44% لە سەرچاوە سروشتییەكانی پشت ئەو بەنداوە و چەندین گوندی مێژوویی و گەشتیاری وەكوو “هەجیج” لە ناوە دەچێت.

كۆماری ئیسلامی لە سەرەتای بە دەستەوە گرتنی پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە لەلایەن سپای پاسدارانەوە، ژێر ناوی ئاوەدانكردنەوە و بە دەیان پرۆژەی لە كوردستان لەبەردەست دایە، كە ژینگەی كوردستان لە ناو دەبات و ئەوەش تا ئێستا چەندین جار ناڕەزایەتی و هەڵوێستی چالاكانی ژینگەپارێزی لێكەوتووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.