سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

ئێران دەیان پایەگای نیزامی لە سنوورەكانی كوردستان دروست كردووە

سپای پاسداران و هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنورەكانی ماكۆ، خۆی، سەڵماس و ورمێ دەیان پایەگای نیزامیی نوێی دروست كردووە. دانیشتووانی ناوچەكە هۆكاری ئەو كردەوەیەی حكومەت، میلیتاریزە كردنی ناوچە سنوورییەكان و كونتڕۆڵی زیاتری خەڵكی ناو لێدەبەن.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەكان، ئەو گەڵاڵەیە پاش چاوپێكەوتنی فەرماندەی سپای پاسداران و فەرمانداری ماكۆ چووە قۆناغی جێبەجێ كردن و لە ناوچەكانی ماكۆ، سەڵماس، خۆی و ورمێ خراوەتە ژێر چاودێریی توندی ئەمنیەتییەوە.

هەروەها لە ناوچەكانی سەردەشت، مەهاباد، سنە، مەریوان، كارزانی ئیلام، پاوە و هەندێ ناوچەی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان، جموجۆڵی نیزامی لە لایەن هێزەكانی حكومەتەوە بەرچاو دەكەوێت.

دروست كردنی ئەو پایەگاگەلە لە حاڵێكدایە، كە خەڵكی ئەو ناوچانە بە بیانووی بێ بنەما لە لایەن هێزە نیزامیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، هێرشیان دەكرێتە سەر و تاكوو ئێستا دەیان كەس بەو بۆنەوە بریندار و زەخمی كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.