سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

4 چالاكی مەدەنی دادگایی كران

ئارش سادقی، ئۆمید عەلی شناس، ئاسۆ رۆستەمی و ئاتێنا دائێمی لە دادگای ئینقلاب بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی، كۆبوونەوەی ناڕەزایی و بێ ڕێزیی بە خامنەیی، دادگایی كران.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، رۆژی شەممە 16ی مانگی رەشەممە، ئارش سادقی، ئۆمید عەلی شناس، ئاسۆ رۆستەمی و ئاتێنا دائێمی لە لایەن لقی 28ی دادگای ئینقلاب بە سەرۆكایەتی قازیی مەقیسەیی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی، كۆبوونەوەی ناڕەزایی و بێ رێزیی بە خامنەیی دادگایی كران.

جێگای ئاماژەیە، ئارش سادقی خوێندكاری پێشووی زانكۆی عەلامە تەباتەبایی، ئێوارەی رۆژی شەممە 15ی مانگی خەرمانانی ساڵی 93 لە شوێنی كارەكەی لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە دەستگیر كرا.

ئۆمید عەلی شناس رۆژی پێنجشەممە 13ی خەرمانانی ئەمساڵ لە تاران دەستگیر كرا. ناوبراو چالاكی بواری مافی منداڵان بوو و تا ئێستا هۆكاری دەستگیر كردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی ناڕوونە.

ئاسۆ رۆستەمی چالاكی مەدەنیی كورد، لە ئاكامی خۆپیشاندانەكانی پشتیوانیی خەڵكی كۆبانێ لە شاری تاران رۆژی چوارشەممە 16ی مانگی رەزبەر لە دەوروبەری شەقامی میرداماد دەستگیر كرا.

ئاتێنا دائێمی چالاكی مافی منداڵانیش رۆژی سێشەممە 29ی مانگی رەزبەر لە ماڵەكەی خۆی دەستگیر كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.