هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

زیندانیەكی كوردی مەحكوم بە ئێعدام گواسترایەوە بۆ قەرەنتینە

“بەختیار مێعماری” زیندانی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام، بە هۆیەكی نادیار گواسترایەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی شاری سنە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، بەختیار مێعماری زیندانی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام، دوێنێ یەكشەممە 17ی مانگی رەشەممە لە زیندانی سنەوە گواسترایەوە بۆ قەرەنتینە.

سەرچاوەیەك لە زیندانەوە وتوویەتی، بەختیار مێعماری لە ماوەی رۆژانی رابردوو داوای مەرەخەسی كردبوو، كە لەگەڵ دژایەتی كاربەدەستانی زیندانی سنە بەرەوڕوو بوویەوە و لە ئاكامیشدا، ناكۆكی و دەمەقاڵە لە نێوانیان ئەو زیندانیە سیاسیە كوردە و كاربەدەستانی زیندان هاتە ئاراوە.

بەختیار مێعماری 37 ساڵ تەمەن و خەڵكی شاری مەریوان، رێكەوتی 13ی گەلاوێژی 1389ی هەتاویی، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریەوان دەستگیر و پاش 3 مانگ مانەوە لە ژێر گوشار و ئەشكەنجە و بێ بەریی بوون لە چاوپێكەوتن و تەلەفۆن لەگەڵ بنەماڵە بەرەوڕووی بوو.

لە ساڵی 1390ی هەتاویی، دادگای ئینقلابی شاری مەریوان بە سەرۆكایەتی قازیی لەتیفی ناوبراوی بە تۆمەتی موحاربە و ئەندامیەت لە كۆمەڵە، بە ئێعدام مەحكوم كرد. ناوەڕاستی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵی لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، حوكمی ئێعدایم ناوبراو پەسەند كرا.

پاش پەسەندكرانی ئەو حوكمە، رێكەوتی جێبەجێ كردنی حوكمەكەشی دیاریی كرا و ئێستا ئەو زیندانیە سیاسیە لە بەردەم مەترسی جێبەجێ كردنی حوكمەكەی لە زیندانی ناوەندیی شار سنەدایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.