سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

ژنێكی چەپی ئافریقایی لە رۆژئاوای كوردستان گیانی بەخت كرد

ژنێكی شۆڕشگێڕی چەپی ئافریقایی و دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان، لە رەوتی شەڕ و پێكدادانەكان لەگەڵ داعش لە رۆژئاوای كوردستان، گیانی بەخت كرد.

“ئەیوانا” هوفمان” ناسراو بە “ئاواشین تێكۆشین” لە ئەندامانی حیزبی ماركسیست لێنێنیستی توركیە بوو، كە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی خۆی لە رۆژئاوا خەباتی دەكرد.

بە پێی راپۆرتی هەوار، ئەو خەباتكارە ئافریقاییە ئەندامی رێكخراوی ناسراو بە “م.ل.ك.پ” لە هێرشی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە دژی داعش، لە ناوچەیەك كە زۆرینەی دانیشتووانی ئاشووری بوون، لە تەل تەمیر سەر بە كانتۆنی جەزیرە لە رۆژئاوای كوردستان گیانی لەخت كرد.

ئەو رێكخراوەیە لە راگەیەندراوێكدا هێناویەتی، رۆیای ئیوانا هوفمان بەشداریی لە شۆڕشی ئێستای كوردستان بوو و بە هیچ شتێ جگە لە ئازادیی بیری نەدەكردەوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە پیشتریش چەندین خەباتكاری چەپی توركیە، لە كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان گیانیان بەخت كردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.