دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

عەلی یونسی: لەئێستادا عێراق شوناس‌و پایتەختی ئێمەیە

یاریدەدەری تایبەتی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەكاروباری كەمە ئاینی‌و نەتەوەییەكانی ئێران دەڵێت “لەئێستادا عێراق شوناس‌و كلتور‌و پایتەختی ئێمەیە‌و ئەمەش هەم بۆ ئەمرۆكەیە‌و هەم بۆ رابردوو”.
عەلی یونسی، یاریدەدەری تایبەتی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەكاروباری كەمە ئاینی‌و نەتەوەییەكانی ئێران لە درێژەی لێدوانەكەیدا دەڵێت”چونكە جوگرافیای ئێران‌و عێراق لێك جیاناكرێتەوە‌و كلتوری ئێمە هاوبەش‌و جیاوازیی نیە، كەوتە دەبێت پێكەوە شەڕ بكەین‌و ببین بەیەك”.

بە هەواڵنێری (ئیسنا) عەلی یونسی كە ئەمرۆ یەكشەممە لەكۆنفرانسی “شوناسی ئێرانی” لەتاران ئەم قسانەی دەكرد، سەبارەت بەوە كە عێراق بووەتە “ناوەند‌و پایتەخت”ی ئێران، روونكردنەوەی زیاتری نەدا، بەڵام ئەم قسانەی یونسی دەتوانێت ئاماژە بە مێژووی كۆن بێت، ئەو كاتە كە كۆشكی تیسفون یان مەداین لەعێراقی ئێستا، لەسەردەمێكدا پایتەختی پاشایەتی ئێران بووە.

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆك كۆماری ئێران بە جەخت كردنەوە لەسەر ئەوەی كە “بەرگریی لە بەرژەوەندی خەڵكی ناوچەكە دەكەین چونكە هەموو ئەوانە خەڵكی ئێرانن” دەڵێت: “هەموو ئەو كەسانەی لە ئێمپراتۆری كۆنی ئێرانیدا دەژیان لەلایەن ئێمەوە پشتگیرییدەكرێن‌و لەبەرامبەر مەترسی كۆنەپەرستی ئیسلامی، تەكفیر‌و ئیلحاد، دەسەڵاتی عوسمانی نوێ، دەسەڵاتی وەهابیەت، دەسەڵاتی رۆژئاوا‌و زایونیزم بەرگریی دەكەین”.

یونسی كە ماوەی چەندین ساڵ وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بووە،  هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئێران وەك “ئێمپراتۆرییەك” لەدایكبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.