ناڕەزایی دانیشتووانی شاری مێهران بە كێشەی كەم ئاویی

بڕینی ئاوی خواردن لە شار مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، خەڵكی ئەو شارە بەرەوڕووی كێشەی كەم ئاویی بوونەتەوە و هاوڵاتییان بەرامبەر بە وەڵام نەدانەوەی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلایم ئێرن بەرانبەر بە دۆخی خۆیان، رەخنە دەگرن.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، بڕینی ئاو لە ناوچە شارییەكانی مێهران و ئاواییەكانی دەوروبەری، بووەتە هۆی ناڕەزایی خەڵكی ناوچەكە، بەڵام تاكوو ئێستا هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەر كردنی ئاوی خواردنی ناوچەی مێهران، نەخراوەتە گەڕ.

لە ماوەی یەك مانگی رابردوو، بڕینی ئاوی زۆرێك لە خەڵكی ناوچەكە و ناوچە شارییەكانی شاری ئیلام، ئەو هاوڵاتییانەی لەگەڵ كێشەی بەرەوڕوو كردووەتەوە.

دانیشتووانی ئیلام سەبارەت بە بڕینی ئاو و دۆخی خۆیان رەخنە دەگرن و كاربەدەستانی پەیوەندیداریی حكومەتیی بە هۆی وەڵام نەدانەوە بە خواستەكانیان، بە تاوانبار دەزانن.

پێشتریش لە هەندێ ناوچەی كرماشان، كێشەگەلێكی هاوشێوە بۆ هاوڵاتییانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە، هاتبووە پێشەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.