سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

10 ژنی بوێری جیهان لە ئەمساڵدا دیاریی كران

خەڵاتی ژنی بوێری ساڵ بەخشرایە ئەو ١٠ ژنەی جیهان، كە رووبەڕووی چەندین كاری قورس و توندوتیژی بوونەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە رێورەسمێكدا ناوی ١٠ ژنی بۆ وەرگرتنی “خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنی بوێری” ئاشكرا كرد.

لە رێورەسمەكەدا خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنی بوێری بەخشرایە هەریەك لە: “چالاكوان ماجیدە شەربەچی لە سووریە، فڕۆكەوان نیلوفەر رەحمانی لە ئەفغانستان، رۆژنامەنووس نایدە شەرمین لە بەنگلادیش، بەرگریكاری مافەكانی مرۆڤ رۆسێ جولیتا مانتانۆ سالڤاتێرا لە بۆلیڤی و هەریەك لە “مای سابی فیو لە میانمار، بێیاتریك ئێپایێ لە كۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، ساكایا ئۆساكابی لە ژاپۆن، ئەربانا ئێكسارا لە كۆسۆڤۆ، تەبەسوم عەدنان لە پاكستان و ماریە تێچێكۆ لە غانا كە رۆڵی گرنگیان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا هەبووە “.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هایتر هیگینبۆتۆم لە وتارێكیدا لە رێورەسمەكەدا ئاماژەی بە چیرۆكی ژیانی ئەو ژنە بوێرانە كرد پڕە لە ناخۆشی‌و مەترسی‌و وتی “چیرۆكی پڕ لە تراجیدیای ئەو ژنانە سۆزت پێدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی وڵاتانی جیهان بگۆڕن هەوڵی بوێریانداوە و پیرۆزباییان لێ دەكەین”.

وتیشی “ئەوانە سیمای راستەقینەی ژنی بوێرن، ئەو كەسایەتییانە كاتێك هەڵدەستنە سەرپێ دەزانن بۆ ئازادی و مافەكانی ژنان چۆن رۆڵ دەبینن و چی دەكەن، لە هەمان كاتیشدا نوێنەرایەتی هەموو كەسێك لە رێگا سەختەكاندا دەكەن”.

دەبێ بوترێ، ساڵانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ئەو ژنانەی كە رووبەڕووی رەوشە قورسەكان دەبنەوە و پێداگری دەكەن لەسەر مافەكانی ژنان.

تا ئێستا لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنی بوێری بەخشراوەتە ٨٦ ژن لە ٥٠ وڵاتی جیهان پێشەكەش كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.