دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

یاشار كەمال كۆچی دوایی كرد

نووسەری كتێبەكانی حەمەدۆك و ئەفسانەی چیای ئاگر، “یەشار كەمال” كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ شەممە 9ی مانگی رەشەممە یەشار كەمال، نووسەری بەڕەچەڵەك كوردی بەناوبانگ لە توركیە كۆچی دواییكرد.

یەشار كەمال كە یەكێكە لە رۆماننووسە گەورەكانی توركیە ماوەیەك بوو دوچاری نەخۆشی بوو و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئیستەنبوڵ لەژێر چاودێری چڕوپڕدابوو. لە ماوەی نەخۆشییەكەیدا زۆربەی كەسایەتییە كاریگەرەكانی باكووری كوردستان و توركیە سەردانیان كرد لە نەخۆشخانەدا.

یەشار كەمال لەدایكبووی ساڵی 1301ی هەتاویی  و بە یەكێك لە پێشەواكانی بواری نووسین و ئەدەب دادەنرێت لە توركیە. چەندان خەڵاتی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی نێودەوڵەتی كەتەلۆنیا و بڕوانامەی دكتۆرای فەخری لە زانكۆی بەرلینەوە. كتێبەكانی بۆ 39 زمانی جیاواز وەرگێڕدراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.