پێنج شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2023

بانگەوازێك بۆ كۆبوونەوەی سەرانسەریی مامۆستایانی ئێران

ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٠ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاویان بۆ بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەی بەرینی ناڕەزایەتیی لە سەرانسەریی ئێران سەبارەت بە دۆخی ئێستای مامۆستایان دیاری كرد.

وردەكارییەكانی ئەو كۆبوونەوە بەرینە لە راگەیەندراوی ناوەندی پیشەیی مامۆستایان سەبارەت بە كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەم چەشنەیە:

١ــ كۆبوونەوەكە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٠ی رەشەمە بەڕێوە دەچێت.

٢ــ لە تاران كۆبوونەوەكە لە كاتژمێر ١٤ هەتا ١٦ی دوانیوەڕۆ لە بەردەم مەجلیسی كۆماری ئیسلامی و لە شارەكانی دیكە لە بەردەم لقی ناوەند، لە ئیدارەكانی پەروەردە و بارهێنان بەڕێوە دەچێت.

٣ــ كۆبوونەوەكە لە بەردەم مەجلیس، بە شێوەی “بێ دەنگ” (ساكت) بەڕێوە دەچێت.

ئەو مانگرتنە سەرتاسەرییە لەسەر داواكاریی هەندێك لە دامەزراوە پیشەییەكانی مامۆستایان، لە هەمبەر بە ناعەداڵەتی بەرامبەر بەو توێژە فەرهەنگییە بەڕێوە دەچێت.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.