یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

لێبوردنێ نێودەوڵەتی: دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران هێشتاكە نالەبارە

راپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختی لە سەر تۆقێنەر بوونی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە جیهان لە ماوەی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی و بەرەو خراپی رۆیشتنی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، بڵاو كراوە.

رۆژی چوارشەممە ٦ی مانگی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، راپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠١٤ی زایینی بڵاو كراویەوە كە بەشێك لە ئەم راپۆرتە ساڵانە بۆ ئێران كە بەردەوام لە سەرەكیترین پێشیلكاران مافی مرۆڤ لە جیهاندا بووە، تەرخان دەكرێت.

لە بەشی پێشەكی راپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی كە بۆ ئێران تەرخان كراوە بەم شێوە ئاماژەی پێكراوە: لە سالی رابردوودا كۆماری ئیسلامی دەستی دایە قەدەغە كردنی ئازادیی رادەربڕین، قەدەغەی گرتنی كۆڕ و كۆبوونەوە، دەستگیركردن و بەدواداچوونی نایاسایی كەمینەكان، چالاكانی بەرگریی مافی ژنان، رۆژنامەنووسان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ و سەرجەم جیا بیران، ئەمە لە حاڵێكدا بوو كە ئەشكەنجە و كردەوەی نەشیاو لەگەڵ دەستگیر كراوان باو بوو و تاوانبارانی ئەم كردەووە نامرۆییانەش لێكۆڵینەوەیان لێ نەكرا.

لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە: ژنان و كەمینە مەزهەبییەكان و نەتەوەییەكان لەگەڵ زۆربەی هەڵاواردنەكان بەرەوروو بوونەتەوە و ئەشكەنجەی نامرۆییانە وەك قامچی لێدان، بڕینی ئەندامی لەش و سێدارە بۆ بەشێكی بەرچاوی تاوانباران ئاسایی بوو و تەنانەت كەسانی ژێر تەمەنی یاسایی بە ئێعدام مەحكووم كران.

لە راپۆرتی ساڵانەی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەت كراوەتەوە، كە بە هاتنە سەركاری حەسەن رۆحانی، هیچ كاریگەرییەكی ئەرێنیی لە سەر باشتربوونی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران نەبووە و بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و پێشێلكاری سیستماتیك لەلایەن حكومەتی داسەپاو بەردەوام هەبووە و تەنانەت پەرەی سەندووە.

ئازادی رادەربڕین، گرتنی كۆڕوكۆبوونەوە، ئەشكەنجە و هەڵسوكەوتی نەشیاو، سەپاندنی سزای نادادپەروەرانە، پێشێلكاریی دژی كەمینەكان، مافی ژنان، مافی پاراستنی چوارچێوەی ژیانی تاكە كەسی، مافی خوێندن و ئیعدام لە ئێران، لەو باسانەن كە لە راپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی خراونەتە بەر باس.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.